له ئێلح ٢٠ كه‌س له خانه‌واده‌ی زیندانییان ده‌ستگیر كران
هێزه‌كانی ده‌وڵه‌تی تورك هێرشیان كرده سه‌ر خانه‌واده‌ی زیندانییان كه ده‌یانویست له به‌رده‌م به‌شی «م»ی زیندانی ئێلح چالاكیی دانیشتن ئه‌نجام بده‌ن. لایه‌نی كه‌م ٢٠ كه‌س ده‌ستگیر كران.
هێزه‌كانی ده‌وڵه‌تی تورك هێرشیان كرده سه‌ر خانه‌واده‌ی زیندانییان كه ده‌یانویست له به‌رده‌م به‌شی «م»ی زیندانی ئێلح چالاكیی دانیشتن ئه‌نجام بده‌ن. لایه‌نی كه‌م ٢٠ كه‌س ده‌ستگیر كران.
خانه‌واده‌ی ئه‌و زیندانییانه‌ی له دژی گۆشه‌گیریی سه‌ر ڕێبه‌ری گه‌لی كورد عه‌بدوڵا ئۆجالان له مانگرتندان، ویستیان له به‌رده‌م به‌شی «م»ی زیندانی ئێلح لێدوانێكی ڕۆژنامه‌وانی بده‌ن و ده‌ست به چالاكیی دانیشتن بكه‌ن.
پۆلیسی تورك كه به ئۆتۆمبێلی زرێپۆش له به‌رده‌م زیندانه‌كه جێگیر بووبوو، ده‌وری كه‌سوكاری زیندانی گرت. له ئه‌نجامی هه‌ڵكوتانه‌سه‌ر ئاماده‌بوان لانی كه‌م ٢٠ كه‌س له كه‌سوكاری زیندانییان ده‌ستگیر كران.
s.m