له‌ به‌رده‌م نوێنه‌رایه‌تیی ده‌وڵه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كان له‌ هه‌ولێر ئیدانه‌ی گۆشه‌گیری كرا

له‌ به‌رده‌م بینای نوێنه‌رایه‌تیی ده‌وڵه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كان له‌ شاری هه‌ولێری باشووری كوردستان چالاكییه‌ك ساز كرا و ئیدانه‌ی گۆشه‌گیریی سه‌ر ڕێبه‌ری گه‌لی كورد عه‌بدوڵا ئۆجالان كرا و پشتیوانی له‌ مانگرتنه‌كانی دژبه‌ گۆشه‌گیری كرا.

چالاكییه‌كه‌ به‌یانیی ئه‌مڕۆ له‌ به‌رده‌م نوێنه‌رایه‌تییه‌كه‌ به‌ڕێوه‌چوو. چالاكان سه‌رنجیان خسته‌ سه‌ر گۆشه‌گیركردنی ئۆجالان و مانگرتنه‌كانی دژبه‌ گۆشه‌گیری. ئاماده‌بوان ئاڵا و پۆسته‌ریان به‌رز كردنه‌وه‌ و درووشمی «نا بۆ گۆشه‌گیری» و «ئازادی بۆ ئۆجالان»یان گوته‌وه‌. هه‌روه‌ها بێده‌نگیی ڕێكخراوه‌ نێونه‌ته‌وه‌ییه‌كان له‌ به‌رانبه‌ر مانگرتنی بێسنوور له‌ خواردن شه‌رمه‌زار كرا.

s.m