ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی هێزه‌كانی پاراستنی گه‌ل - هه‌په‌گه ده‌رباره‌ی دوایین چالاكییه‌كانی گه‌ریلا ڕاگه‌یه‌ندراوێكی بڵاوكرده‌وه كه ئه‌مه ده‌قه‌كه‌یه‌تی:
«سوپای كۆماری توركیای داگیركه‌ر ڕۆژی ٢٥ی ته‌مووز له هه‌رێمی چه‌می كارێی ناوچه‌ی به‌رواریی سه‌ر به سێرت ده‌ستی به ئۆپه‌راسیۆنێكی به‌رفره‌وان كرد. ئۆپه‌راسیۆنه‌كه هێشتا به‌رده‌وامه. هێزه‌كانمان له دژی یه‌كینه‌كانی دوژمن كه ده‌ستیان به ئۆپه‌راسیۆن كردبوو چالاكییان ئه‌نجامدا. چالاكییه‌كه له چوارچێوه‌ی هه‌ڵمه‌تی شۆڕشگێڕیی شه‌هید ده‌لال ئامه‌د و شه‌هیدانی به‌ستادا ئه‌نجامدرا. به‌م شێوه‌یه:
٢٩ی ته‌مووز كاتژمێر ١٥ گه‌ریلاكانی یه‌ژا ستار (یه‌كینه‌كانی ژنی ئازاد) له دژی سه‌ربازانی دوژمن له‌سه‌ر گردی شه‌هید سۆرخوین، چالاكییه‌كیان ئه‌نجامدا. گورزی توندیان له سه‌ربازانی دوژمن دا و له ئه‌نجامدا ٣ سه‌رباز كوژران. سوپای توركیای داگیركه‌ر هه‌مان ڕۆژ كاتژمێر ٢٢:٣٠ ته‌رمی سه‌ربازه‌كانی خۆی به كۆپته‌ری جۆری سكۆرسكی له ناوچه‌كه هه‌ڵگرتنه‌وه.
گه‌ریلاكانی یه‌ژا ستار ڕۆژی ٣٠ی ته‌مووز كاتژمێر ١٧:٣٠ له سه‌ربازانی سه‌ر گردی شه‌هید سۆرخوینیان دا. گورزی كوشنده له سه‌نگه‌ره‌كانی دوژمن وه‌شێندرا و سه‌ربازێك كوژرا.
له شرنا‌خ سه‌ربازێك كوژرا
هێزه‌كانمان له چوارچێوه‌ی هه‌ڵمه‌تی شۆڕشگێڕیی شه‌هید پیرۆز و شه‌هید ئاگری-دا، ٣١ی ته‌مووز كاتژمێر ٢١:٣٠ له دژی سوپای كۆماری توركیای داگیركه‌ر له ناوچه‌ی ده‌روازه‌ی پێشمه‌رگه له هه‌رێمی گۆڤه‌ندی ده‌ڤه‌ری شه‌مزینانی جۆله‌مێرگ چالاكییه‌كیان ئه‌نجامدا. له چالاكییه‌كه‌دا سه‌ربازێك كوژرا.
ئۆپه‌راسیۆنی سه‌ربازی له مۆتكی
سوپای توركیای داگیركه‌ر ڕۆژی ٢٨ی ته‌مووز له هه‌رێمی خاچه‌ره‌شی ناوچه‌ی مۆتكیی به‌دلیس به به‌شداری ژماره‌یه‌كی زۆری كۆتراكان (هێزه‌كانی دژه گه‌ریلا) ده‌ستی به ئۆپه‌راسیۆن كرد. ئۆپه‌راسیۆنه‌كه ڕۆژی ٣١ی ته‌مووز به‌بێ ئه‌نجام كۆتایی هات.
بۆمباران له گاره
ڕۆژی ٣١ی ته‌مووز كاتژمێر ١٢:١٥، فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی سوپای توركیای داگیركه‌ر بۆمبارانی مه‌یدانی حه‌وتی ته‌باخی هه‌رێمی گاره-ی سه‌ر به هه‌رێمه‌كانی پاراستنی مه‌دیای كرد.»
s.m