له فارقین كه‌سێك ده‌ستگیر كرا
هێزه ئه‌منییه‌كانی توركیا له ناوچه‌ی فارقین-ی سه‌ر به ئامه‌د هه‌ڵیانكوتایه سه‌ر ماڵان و كه‌سێكیان ده‌ستگیر كرد.
هێزه ئه‌منییه‌كانی توركیا له ناوچه‌ی فارقین-ی سه‌ر به ئامه‌د هه‌ڵیانكوتایه سه‌ر ماڵان و كه‌سێكیان ده‌ستگیر كرد.
تیمه‌كانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی ئاسایشی فارقین هه‌ڵیانكوتایه سه‌ر چه‌ندین ماڵ له گه‌ڕه‌كی كۆناك. له ئه‌نجامی ئۆپه‌راسیۆنه‌كه‌دا كه تیمه تایبه‌ته‌كانی پۆلیسیش به‌شدار بوون، كه‌سێكی ته‌مه‌ن ٢٠ ساڵان ده‌ستگیر كرا كه پاشناوه‌كه‌ی «به‌كچی»یه و برایه به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی ئاسایشی فارقین.
هێزه ئه‌منییه‌كان له باخچه‌كانیش گه‌ڕان و پشكنینیان كرد به‌ڵام هیچیان ده‌ستنه‌كه‌وت.
s.m