هه‌په‌گه ڕایگه‌یاند، له مێردین گه‌ریلایه‌ك شه‌هید بووه. ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌ش كردووه گه‌ریلا فه‌ردی موسل‌و كه پێشیر هه‌واڵی شه‌هیدبوونی بڵاوكرابوویه‌وه، برینداره و به دیل كه‌وتووه‌ته ده‌ستی دوژمن.
ده‌قی ڕاگه‌یه‌نراوی هه‌په‌گه:
«شه‌وی ٥ی ئه‌یلوول\١٣ی ڕه‌زبه‌ر سوپای توركیای داگیركه‌ر به به‌شداریی كۆنترا (هێزی دژه گه‌ریلا) و جاشه‌كان له ناوچه‌ی باگۆك-ی مێردین ده‌ستی به ئۆپه‌راسیۆنێكی به‌رفره‌وان كردووه. ڕۆژی ٦ی ئه‌یلوول\١٤ی ڕه‌زبه‌ر سه‌ربازانی داگیركه‌ر ڕووبه‌ڕووی هێزه‌كانی ئێمه بوونه‌وه، نه‌یانتوانی شه‌ڕ بكه‌ن و به فڕۆكه‌ی جه‌نگی و به‌چڕی بۆمبارانی ناوچه‌كه‌یان كرد. له بۆمبارانه‌كه‌دا هه‌ڤاڵمان شۆڕشگه‌ر ماردین شه‌هید بوو.
ناسنامه‌ی هه‌ڤاڵی شه‌هیدمان وه‌هایه:
|
ناسناو: شۆڕشگه‌ر ماردین
ناو و پاشناو: مه‌حموود ئاگرمان
شوێنی له‌دایكبوون: مێردین
ناوی دایك و باوك: له‌تیفه - سابری
شوێن و كاتی شه‌هیدبوون: مێردین - ٦ی ئه‌یلوول\١٤ی ڕه‌زبه‌ر
|
چالاكی له هاتای
ڕۆژی ٢ی تشرینی یه‌كه‌م\١٠ی ڕه‌زبه‌ر سوپای توركی داگیركه‌ر له‌نێوان شاره‌كانی هاتای و ئه‌سكه‌نده‌روون له چه‌ندین شوێن به به‌شداری یه‌كینه‌كانی كۆنترا ده‌ستی به ئۆپه‌راسیۆنێكی به‌رفره‌وان كرد. ڕۆژی ٤ی تشرینی یه‌كه‌م\١٢ی ڕه‌زبه‌ر گه‌ریلاكانمان كاتژمێر ١٢ له نزیك گردی شاهین له دژی یه‌كینه‌كانی ئۆپه‌راسیۆن كه خستبوونیانه ژێر كۆنتڕۆڵی خۆیان، چالاكییه‌كیان كرد. له‌نزیكه‌وه گورز له یه‌كینه‌كه‌ی دوژمن درا و سه‌ربازێك كوژرا. ئۆپه‌راسیۆن له ده‌ڤه‌ره‌كه به‌رده‌وامه.
گه‌ریلا چه‌كدار ئازاد كه‌وته ده‌ستی دوژمن
له ڕاگه‌یه‌نراوی ٤ی تشرینی یه‌كه‌م\١٢ی ڕه‌زبه‌ر-ماندا ڕامانگه‌یاندبوو كه سوپای توركی داگیركه‌ر له ٢٨ی ئه‌یلوول\٦ی ڕه‌زبه‌ر له ناوچه‌ی پردوودای سه‌ر به ناوچه‌ی فه‌راشین له سنووری شارۆچكه‌ی ئه‌لكێی شرنا‌خ ده‌ستی به ئۆپه‌راسیۆن كردووه، له شه‌ڕدا هه‌ڤاڵمان چه‌كدار ئازاد (فه‌ردی موسل‌و) شه‌هید بووه. ده‌ركه‌وت كه هه‌ڤاڵمان چه‌كدار شه‌هید نه‌بووه، به‌ڵكوو بریندار بووه و به دیل كه‌وتووه‌ته ده‌ستی دوژمن.
بۆمباران له ناوچه‌ی ئاڤاشین
ڕۆژی ٦ی تشرینی یه‌كه‌م\١٤ی ڕه‌زبه‌ر له‌نێوان كاتژمێر ٢١ و ٢١:٣٠ فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی سوپای توركی داگیركه‌ر ده‌ڤه‌ری ئادل به‌گ-ی سه‌ر به ناوچه‌ی ئاڤاشین-یان بۆمباران كردووه. هه‌روه‌ها فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی سوپای توركی داگیركه‌ر ٧ی تشرینی یه‌كه‌م\١٥ی ڕه‌زبه‌ر كاتژمێر ٥:٣٠ ده‌ڤه‌ری وه‌رخه‌لێی سه‌ر به ناوچه‌ی زاپ-یان بۆمباران كردووه. له ئه‌نجامی ئه‌و هێرشه‌دا هیچ گه‌ریلایه‌كی ئێمه شه‌هید نه‌بووه.»
s.m