له چه‌ولیك ٩ كه‌س ده‌ستگیر كران
پۆلیسی تورك له چه‌ولیك هه‌ڵیكوتایه سه‌ر بینای هه‌ده‌په و چه‌ندین ماڵ. له ئه‌نجامدا ٩ كه‌س ده‌ستگیر كران.
پۆلیسی تورك له چه‌ولیك هه‌ڵیكوتایه سه‌ر بینای هه‌ده‌په و چه‌ندین ماڵ. له ئه‌نجامدا ٩ كه‌س ده‌ستگیر كران.
پۆلیسی تورك به‌یانیی ئه‌مڕۆ هه‌ڵیكوتایه سه‌ر ناوه‌ندی پارتیی دیموكراتیی گه‌لان (هه‌ده‌په) له شاری چه‌ولیك-ی باكووری كوردستان. پۆلیس بانگی ژمێریاری هه‌ده‌په یاشار یووره‌تسه‌ڤه‌ر-ی كرد و ده‌ستی به پشكنینی بیناكه كرد. هێزه‌كانی پۆلیس ده‌ستیان به‌سه‌ر چه‌ندین به‌ڵگه‌نامه‌ی هه‌ده‌په‌دا گرت.
پۆلیسی تورك هاوكات له ناوه‌ندی شاره‌كه و ناوچه‌ی سۆلخان هه‌ڵیانكوتایه سه‌ر چه‌ندین ماڵ. له ئه‌نجامدا ٩ ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی گه‌نجانی هه‌ده‌په ده‌ستگیر كران. ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی گه‌نجان فورات بووڵووت له ماڵه‌كه‌ی و محه‌مه‌د نووری مه‌رت له شوێنی كاره‌كه‌ی ده‌ستگیر كران. ڕاگه‌یه‌نرا ئۆپه‌راسیۆنی پۆلیس به‌رده‌وامه و ئه‌و كه‌سانه‌ی ده‌ستگیركراون براونه‌ته به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی ئاسایشی چه‌ولیك.
كایا: ئاكه‌په ده‌توێته‌وه. ده‌یه‌وێت تۆڵه بكاته‌وه
هاوسه‌رۆكی هه‌ده‌په له چه‌ولیك ڤه‌یسه‌ل كایا ڕایگه‌یاند، «دیموكراتی و فره‌ده‌نگی بووه‌ته هۆی نیگه‌رانی كۆشك. ئاكه‌په ده‌توێته‌وه. له‌به‌رئه‌وه ده‌یه‌وێت تۆڵه له هه‌ده‌په بكاته‌وه كه له هه‌ڵبژاردنی ٣١ی ئادار سه‌ركه‌وتووه.»
s.m