لیدوانی تڕەمپ دوای کۆبوونەوەی لەگەڵ ئەردۆغان

دوای کۆبوونەوەی نێوان تڕەمپ و ئەردۆغان بانگەشەی ئەوە کرا گوایە لە باکووری و ڕۆژهەڵاتی سوریا ئاگربەست بەردەوامە و لەبارەی پرسی ئێس٤٠٠ و ئێف٣٥ تا ئێستا ڕێککەوتن نەکراوە.

دۆناڵد تڕەمپ سەرۆکی ئەمریکا دوای کۆبوونەوەی لەگەڵ تەیب ئەردۆغان سەرۆک کۆماری تورک لە کۆشکی سپی لە کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەوانی هاوبەشدا لەگەڵ ئەردۆغان ئاماژەی بە کڕینی سیستمی ئێس٤٠٠ و فڕۆکەی ئێف٣٥ لە لایەن دەوڵەتی تورکەوە کرد و وتی، "لەو پرسەدا نەگەیشتوونەتە ڕێککەوتن."

تڕەمپ باسی لە هێرشی داگیرکەری تورکیاشی کرد و بانگەشەی ئەوەی کرد گوایە ئاگربەست بەردەوامە و وتی، "تورکیا بەرپرسیاری خۆی بەجێدەهێنێت و هێزەکان دەیانەوێت ئاگربەست سەرکەوتووبێت."

تڕەمپ بانگەشەی ئەوەی کرد، سەردانی یاریدەدەرەکەی مایک پێنس و وەزیری دەرەوەی ئەمریکا مایک پۆمپیۆ بۆ تورکیا سەرکەوتوو بووە و وتی، " مانگی ڕابردوو پێنس و پۆمپیۆم ناردە ئەنقەرە و چاوپێکەوتنەکانیان ئەنجامدا. کۆبوونەوەکان سەرکەوتوو بوون. ئەمریکا و تورکیا کۆبوونەوەی گەورەیان ئەنجامدا. بۆ چارەسەرکردنی دۆخی ئاڵۆزی سەدان ساڵە قۆناغێکی گرنگیان تێپەڕاند. "ئەگەر مەبەستی تڕەمپ داگیرکەریش بێت، دیارە داگیرکەریان وەک چارەسەری پرسی کورد پەسەند کردووە."

ف.ق