لە ئامەد ٤ کەس دەستگیرکران

لە ئۆپەڕاسیۆنی قڕکردنی سیاسیدا لە ئامەد ٤ کەس دەستگیرکران.

هێزەکانی پۆلیسی تورک بە فەرمانی داواکاری گشتی ئامەد هەڵیانکوتایە سەر ژمارەیەک خانەوادە.

لە ئەنجامدا جەنگیز ئاتسز، فەردا ئیلدان، پنار ئاڵتاش و ئەمێد ماناپ دەستگیرکران و بۆ بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی ئامەد گواسترانەوە.

ئیلدان لە دادگای ئاسایشی دەوڵەتدا دادگاییکراوە و لە ساڵی ١٩٩٥دا سزای هەتا هەتایی بەسەردا سەپێنراوە.

دادگای تورک بە تاونبارکردنی ئیلان و بە بیانووی پێشێلکردنی مادەی ٣،٥،٦ی دەستووری تورک، جارێکتر دەستی بە دادگاییکردن کردبوو بەڵام لە ٢ی ئابی ٢٠١٩ ئازادکرابوو.

ف.ق