لە ئەبخێی وان ١٣ پەنابەر لە سەرمادا رەقبوونەوە

لە ناوچەى ئەبخێى پارێزگای وان ١٣ پەنابەر لە کڕێوە و سەرمادا رەقبوونەوە و گیانیان لەدەستدا.

لە گەڕەکی ساری چیمەن لە ناوچەى ئەبخێى پارێزگای وان ١٣ پەنابەر بەهۆی گەردەولول  کڕێوە و بەفرەوە رەقبونەوە و ژیانیان لە دەستدا.

رۆژنامەى وان قەزەتە هەواڵی ئەو رووداوەى بڵاوکردووەتەوە.

بەپێى هەواڵی ئەو رۆژنامەیە ئەو پەنابەرانەى لە گەردەلول و کڕێوە و بەفردا رەقبوونەتەوە ١٠ کەسیان هاووڵاتیی ئەفغانین و ٣ کەسی تریشیان خەڵیک کۆبانێن.

ژ.ت