لە جزیر منداڵێکی تر کە سەیارەیەکی بارهەڵگر لێیدابوو، گیانی لەدەستدا

ئۆتۆمبیلێکی بارهەڵگری سەر بە شارەوانی ناوچەی جزیری سەر بە شرنەخ کە دوێنی لە دوو منداڵی دابوو، هەر دوێنێ یەکێک لەو دوو منداڵانە گیانی لەدەستدابوو، ئەمڕۆش منداڵەکەی تر کە بە سەختی بریندار ببوو، گیانی لەدەستدا.

دوێنێ ئۆتۆمبیلێکی بارهەڵگری شارەوانی ناوچەی جزیری سەر بە شرنەخ لە سەر رێگای هەزەخ لە دوو منداڵی دابوو. یەکێک لە منداڵەکان هەر دوێنی لە شوێنی رووداوەکە گیانی لەدەستدابوو. منداڵەکەی تریش کە بە سەختی بریندار ببوو، ئەمڕۆ لە نەخۆشخانە گیانی لەدەستدا.

ز.ش