لە خەلفەتی ئۆپەراسیۆن و دەستگیرکردن بەردەوامە
لە خەلفەتی ئۆپەڕاسیۆنەکانی پاش شەڕی دوێنێ بەردەوامن و دەگوترێت ژمارەیەکی زۆر لە هاووڵاتییان دەستگیرکراون.
لە خەلفەتی ئۆپەڕاسیۆنەکانی پاش شەڕی دوێنێ بەردەوامن و دەگوترێت ژمارەیەکی زۆر لە هاووڵاتییان دەستگیرکراون.
لە ناوچەی خەلفەتیی پارێزگای رحا ئۆپەڕاسیۆنی پاش شەڕ بەردەوامە. لە گەڕەکەکانی دەرگیلی و سراتاشلار و کۆساردا و کانتارما ژمارەیەکی زۆر کەس دەستبەسەرکراون. ئەو کەسانەی دەستبەسەرکراون ڕەوانەی فەرماندەیی جەندرمەی ئەو دەڤەرە کراون. لەو گەڕەکانەدا، کە شەڕ تیایاندا روویداوە گەماڕۆی سەربازی بەردەوامە و دەگوترێت، ئەو خانوانەی شەڕ تێیاندا روویداوە گەمارۆ دراون.
لە گەڕەکی سراتاشلاری خەلفەتی لە هەڵبژاردنەکانی ٣١ ی ئادار دا کاندیدی هەدەپەی شارەوانیی خەلفەتی عەبدوڵا چیفتچی و ژمارەیەک زۆر کەسی دیکە دەستبەسەر کرابوون. ناوی ئەو کەسانەی کە لە دوێنێوە دەستبەسەرکراون بەمشێویە: زەکی ئالاکوش، غەزال ئالاکوش، گولەر ئالاکوش، محەمەد ئالاکوش، رابی ئالاکوش، فەخری ئالاکوش، خانم ئالاکوش و عەبدوڵا چیتچی و عەبدوڵا بۆگا و کەماڵ شاهین و کە سێکی دیکەش بەناوی ئەرداڵ کە پاشناوی نەزاندراوە و ئەحمەد کۆرکماز و محەمەد کۆرکماز.
هێزەکانی رژێمی تورکیا لە کاتى هەڵکوتانە سەر ئەو خانوانە دەستیان بەسەر ئامێرە ئەلکترۆنییەکاندا گرت. دەگوترێک ئەشکەنجە و توندوتیژی بەرامبەر کەسە دەستگیرکراوەکان ئەنجامدراون و بەشێوەیەکى توندوتیژانە دەستگیرکراون.
ر.م