لە شاری وانی باکوری کوردستان لەو ٢٠ گەنجەی کە لە ٢٦ی تشرینی دووهەمدا لە ئۆپەراسیۆنی قڕکردنی سیاسیدا دەستبەسەر کرابوون، بڕیاری زیندانیکردن بۆ پێنج کەسیان دەرچوو. گەنجەکان کە بە تۆمەتی ئەوەی "پڕوپاگەندەیان بۆ ڕێکخستن کردووە" و "ئەندامی ڕێکخستنن" ئێوارەی ئەمڕۆ رەوانەی دادگا کران و دەستەی دادگا بریاری زیندانیکردنی بۆ هەریەک لە عزەت ئشک، نیهاد ئشک، هازار دایان، هاڕوون بۆگا و فەرهاد ئەرسەلانبۆگا دەرکرد.
هەرپێنج گەنجەکە ڕەوانەی گرتووخانەی پیتی T شاری وان کران.
ستهنبول
لە شاری ئەستەنبولیش لە ناوچەی ئەسەنیورت لە ٢٤ی تشرینی دووهەم ٧ کەس کە شەشیان ژن بوون، بە بۆنەی ڕۆژی جیهانی نەهێشتنی توندوتیژی دژی ژنان، بڵاوکردنەوەی بڵاو کردبووەوە، دەستگیر کرابوو.
لەم بارەیەوە ئەنجومەنی ژنانی ئەستەنبۆڵ-ی هەدەپە، لە بینای ڕێکخستنی شاری بەیئۆغڵوو بە ڕاگەیاندراوێک داوای کرد ئەو کەسانەی دەستبەسەر کراون، بەپەلە ئازاد بکرێن.