لە فاراشین شەڕە و سوپاى تورکیا کوژراو و برینداری هەیە

لە ناوچەى فاراشینى ئەلکێ شەڕ لە نێوان هێزەکانى گەریلا و سەربازانى تورکیادا روویدا. سەرچاوە هەرێمییەکان رایانگەیاند، سەربازانى تورکیا کوژراو و برینداریان هەیە و لە قلەبانیش ئامادەکاری بۆ ئۆپۆاسیۆن دەکرێت.

لە فاراشینى ناوچەى ئەلکێ لە پارێزگاى شرنەخ شەڕ لە نێوان هێزى ئۆپراسیۆنى سوپاى تورکیا و هێزەکانى گەریلا روویدا.

بەپێى سەرچاوە هەرێمییەکان، لە شەڕەکەدا ژمارەیەکى زۆر سەربازی تورکیا کوژراون و بریندار بوون. لە دواى شەڕەکە لە ناوەندی شرنەخەوە کاروانێکى سەربازیى پێکهاتوو لە ٤٠ ئۆتۆمبێل بەرەوە ئەلکێ رۆیشتوون.

لە قلەبان ئامادەکاری بۆ ئۆپراسیۆن دەکرێت

لەلایەکى ترەوە، سوپاى تورکیا خۆی بۆ ئەنجامدانى ئۆپراسیۆنێک بۆ سەر ناوچەکانى کاشورا و قلەبانی شرنەخ ئامادە دەکات.

بەپێى سەرچاوە هەرێمییەکان، جەردەوانەکانی گوندەکانى ئەلەمون، شیفرەزان، ئاشوتێ، ئاروشێ لە بنکەى سەربازیى یەکەمی ئەلەمون هەروەها جەردەوانەکانى گوندەکاى یەکمالە، هەدریس، مەرگە، نێڤرە و سێگرکێ لە لیوای یەکمالە (خابووری ٢) کۆکراونەتەوە بۆ ئەوەى بەشداری ئۆپراسیۆنەکە ببن.

ناوەندی راگەیاندن و  چاپەمەنی هەپەگە تاوەکو ئێستا لەو بارەیەوە راگەیاندراوی بڵاونەکردووەتەوە.

ر.م