لە قەندیل، سلێمانی و شەنگال بۆ ڕۆژئاوا چالاکی بەڕێوەچوون

لە ڕۆژی یەکەمی هێرشە داگیرکارییەکانی دەوڵەتی تورک بۆ سەر باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا، گەلی باشوری کوردستان لە سەرشەقام و کۆڵانەکانن. بۆ شەرمەزارکردنی داگیرکەریی تورک لە قەندیل، سلێمانی و شەنگال چالاکی بەڕێوەچوون.

خەڵکی باشووری کوردستان هەموو ڕۆژێک لە سەر شەقامەکانن و هێرشە جینۆساید و داگیرکارییەکانی دەوڵەتی تورک و چەتەکانی بۆ سەر باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا شەرمەزار دەکەن.

قه‌ندیل

لە گوندە پردەشاڵ، دانیشتوانی گوندەکانی بناری قەندیل بۆ پشتگیریی بەرخۆدانی شکۆمەند و شەرمەزارکردنی هێرشەکانی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر، ڕێپێوانێکی جەماوەریان ئەنجام دا.

لە ڕێپێوانەکەدا دروشمەکانی "رۆژئاوا تەنیا نییە، بژی بەرخۆدانی ڕۆژئاوا، باکور باشور ڕۆژهەڵات پشتیوانی ڕۆژئاوان، تیرۆریست ئەردۆغان" بە دەنگی بەرز وترانەوە.

سلێمانی

ژنانی باشووری کوردستان کە پێکهاتبوون لە ژنانی ناو ڕیزەکانی گۆڕان، یەکێتی، ژنانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان، تەڤگەری ئازادی و کەسایەتی سەربەخۆ، لەبەردەم باخی گشتی کۆبوونەوە. دواتر بەرەو بەردەرکی سەرای شاری سلێمانی ڕێپێوانیان کرد.

لە ڕێپێوانەکەدا بەردەوام دروشمەکانی "بژی بەرخۆدانی ڕۆژئاوا"، "یەکە یەکە یەکە، گەلێ کورد یەکە" بەرز کرانەوە، لە ڕێپێوانەکەدا وێنەکانی شەهیدانی "بەرخۆدانی شکۆمەند" کە لە ماوەی ئەو ٩ ڕۆژەدا لەدژی داگیرکەریی دەوڵەتی تورکی شەهید بوون، بەرز کرانەوە.

دوای ڕێپێوانەکە گەیشتە بەر دەرکی سەرا، لەوێ ڕاگەیاندراوێک خوێندرایەوە و تێیدا هێرشەگانی دەوڵەتی تورک شەرمەزار کران و پشتگیریی بەرخۆدانی ڕۆژئاوای کوردستان دووپات کرایەوە.

شه‌نگال

لە باکرۆکێ سنوونێ-ی شەنگالیش، بۆ پشتیوانیکردنی ڕۆژئاوا، بۆ ماوەی هەفتەیەک چادرێک دانرا.

ک-ش