لە مەخموور ٨ چەتەی داعش کوژران

ئەمڕۆ کاتژمێر ١٩:٠٠ فڕۆکە جەنگیەکانی هاوپەیمانان گروپێکی چەتەکانی داعشیان بۆردومان کرد کە لە نزیک گوندێکی زنجیرە چیای قەڕەچوخ جێگیر ببوون و لە ئەنجامدا ٨ چەتەی داعش کوژران.

غازی فەیسەڵ بەرپرسی نووسینگەی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان لە شاروچکەی قەراجی سەر بە مەخموور لەسەر تۆڕی کۆمەڵایەتی فەسیبوک لەبارەی هێرشی فڕۆکە جەنگیەکانی هاوپەیمانان زانیاری بڵاوکردەوە.

بە پێی زانیاریەکانی غازی فەیسەڵ لە کاتژمێر ١٩:٠٠ دا فڕۆکە جەنگیەکانی هاوپەیمانان گروپێک لە چەتەکانی داعشیان کردووتە ئامانج کە لە نزیک گوندی عەلی ڕەش کە ١٠ کیلۆمەتر دووری کەمپی شەهید ڕووستەم جوودیە جێگیر ببوون.

هەروەها باسی ئەوەی کرد کە لە ئەنجامی بۆردومانەکەدا ٨ چەتەی داعش کوژراون.

دوێنێ کاتژمێر ٢٤:٠٠ی شەو تا بەرەبەیانی ئەمڕۆ هێزەکانی سوپای عێراق بە پشتگیری فڕۆکەکانی هاوپەیمانان لە نزیک گوندی عەلی ڕەش و زنجیرە چیای قەڕەچوخ لە نزیک شاروچکەی قەراج لەدژی بارەگاکانی چەتەکانی داعش ئۆپەڕاسیۆنێکی هاوبەشیان ئەنجامدابوو. هەروەها زیادبوونی جموجووڵی چەتەکانی داعش بووەتە هۆی نیگەرانی دانیشتووانی ناوچەکە.

ف.ق