لە کوێستانەکانی جۆلەمێرگ ئامادەکاری بۆ وەرزی زستان دەکرێت

لە زۆربەی کوێستانەکانی جۆلەمێرگ و ئەودەڤەرانەی قەدەغەنەکراون، ئاژەڵداران دەستیان بە ئامادەکاری وەرزی زستان کردووە.

ژنانی جۆلەمێرگ پەنیر و ڕۆن و بەرهەمەکانی دیکەی کوێستانەکان، لەبازاڕەکان دەفرۆشن و خێزانەکانیان بەخێودەکەن.

زەینەب ئوزەر دەڵێت، ئەم کارە لەکۆنەوە بۆیان ماوەتەوە. لە کوێستانەکان بەیەکەوە کاردەکەن و نایانەوێت کۆتایی بە ژیانی کوێستانەکان بهێنرێت.

حەمیدە ئیحتیادئۆغلۆش ئاماژەی بە شەرت و مەرجی زەحمەتی کوێستانەکانکرد و وتی، "بۆ ئەوەی بتوانین ماڵ و منداڵمان بەخێوبکەن، ئەم کارە دەکەن. لە جۆلەمێرگ کارێکی ترنییە. بە بەرهەمەکانمان خۆمان بژێوی ژیانی خۆمان دابین دەکەین. ئێمە لەناو شەرت و مەرجێکی قۆڕسدا دەژین. بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا ژیانی کویستانەکان خۆشە. بەردەوامی بەم ژیانە دەدەین."

ک-ش