لە کەرکوک بەهۆی پەتای کۆرۆناوە ٨ کەس گیانیان لەدەستدا

ئەم ئێوارەیە ئاماری نوێی تووشبووانی کۆرۆنا بڵاوکرایەوە کە لەکەرکوک پەتاکە لە هەزار تووشبوو نزیک دەبێتەوە و ٨ کەسیش بەهۆی ئەو پەتایەوە گیانیان لەدەستدا.

وەزارەتی تەندروستی و ژینگەی عێراق ئاماری نوێی کۆرۆنای ئەمرۆ ٢٦ی حوزەیرانی بڵاوکردەوە و تیایدا هاتووە لە شاری کەرکوک ٦١ تووشبووی نوێ بەڤایرۆسی کۆرۆنا تۆمارکراون و لەبەرامبەردا ٣٥ کەس ئەمرۆ لەو شارە چاکبوونەتەوە، هەروەها ٨ حاڵەتی مردن بەهۆی ئەو پەتایەوە تۆمارکراون.

لەسەرەتای دەرکەوتنی ڤایرۆسەکە لە شاری کەرکوک ژمارەی تووشبووان گەیشتووەتە ٩٨٣ کەس و لەو ژمارەیە ٢٨٨ کەسیان چاکبوونەتەوە.

ژمارەی ئەو کەسانەی کە هەڵگری ڤایرۆسەکەن لە شاری کەرکوک ٥٢٧ کەسن، ژمارەی ئەو کەسانەی گیانیانش لەدەستداوە بەهۆی ڤایرۆسەکەوە تا ئیستا گەیشتووەتە ٣٦ کەس.

ف.ق