مانگرتنی شه‌نگال له ڕۆژی دووه‌مدا به‌رده‌وامه
مانگرتن له خواردن له شه‌نگال دژی گۆشه‌گیریی سه‌ر ئیمڕاڵی له ڕۆژی دووه‌مدا به‌رده‌وامه.
مانگرتن له خواردن له شه‌نگال دژی گۆشه‌گیریی سه‌ر ئیمڕاڵی له ڕۆژی دووه‌مدا به‌رده‌وامه.
به پێشه‌نگایه‌تیی ئه‌نجومه‌نی خۆبه‌ڕێوه‌به‌ریی دیموكراتیی شه‌نگال (MXŞD)، بزووتنه‌وه‌ی ئازادیی ژنانی ئێزدی (TAJÊ)، یه‌كێتیی لاوانی ئێزدی (YCÊ) و یه‌كێتیی ژنانی لاوی ئێزدی (YJCÊ) دژی گۆشه‌گیریی سه‌ر ڕێبه‌ری گه‌لی كورد عه‌بدوڵا ئۆجالان، دوێنێ مانگرتن له خواردن ده‌ستی پێكرد.
مانگرتنه‌كه له شارۆچكه‌ی خانه‌سۆر-ی سه‌ر به شه‌نگال له ڕۆژی دووه‌مدا به‌رده‌وامه. نوێنه‌رانی چه‌ندین ڕێكخراو و هاوڵاتییان سه‌ردانی مانگرتوانیان كرد. كۆردیناسیۆنی كۆمه‌ڵگه‌ی ئێزدی، خۆبه‌ڕێوه‌به‌ریی دیموكراتیی شه‌نگال، خوێندكارانی فێرگه‌ی شه‌هید شێخ خێری، مامۆستا و زۆر هاوڵاتی سه‌ردانی چالاكییه‌كه‌یان كرد و پشتگیریی خۆیان بۆ مانگرتوان ڕاگه‌یاند.
فه‌رهاد كۆچه‌ر مانگرتوویه‌كی شه‌نگال گوتی، بۆ ئه‌وه‌ی ڕێبه‌ر ئاپۆ له زیندان ده‌ربێنین، چیمان له‌ده‌ست بێت، ده‌یكه‌ین.
s.m