مانگی سووری کوردستان کەمپەینی کۆکردنەوەی هاوکاری بۆ جەژنی قوربان دەستپێکرد

مانگی سووری کوردستان داوای لەو کەسانە کرد کە ئەگەر بۆجەژنی قوربان قوربانییان هەیە ، ڕادەستی مانگی سووری کوردستان-ی بکەن تا لە ڕێگەی مانگی سووری کوردستانەوە بگات بەدەست بنەماڵە کەم داهات ولێوقەوماوەکانی هەرچوار بارچەی کوردستان.

بانگەوازییەکەی مانگی سووری کوردستان :

قوربان،دابەش کردنی ئێش و ئازارەکانی  کەسانی هەژار و دەست کورتە .

قوربان؛ باوەری ، برایەتی و دڵ خۆش کردنی دڵی ئە ومنداڵانەی کە چاوەڕێیی هاوکاری کردنن .

مانگی سووری کوردستان ئەمساڵ تەواوی هاوکاریەکان جەژنی قوربان بۆ:

- پەنابەرانی عەفرین لە هەرێمی شەهبا

- لێقەوماوانی بومەلەرزەی کرماشان و سەرپیلی زەهاو

- شار و ناوچە وێرانکراوەکانی باکووری کوردستان

- لێقەوماوانی شەر لە خورماتوو و داقوق  رەوانە دەکات .

لە بەیاننامەکەی مانگی سووری کوردستاندا هاتووە لە یادی نەکەین ، ئەمڕۆ بە سەد هەزار کۆچبەری عەفرین لە هەرێمەکانی شەهبا و دەیان هەزارهاووڵاتی نسێبین ،شرنەخ ،گەڤەر،سوور،جزیر،سلۆپی وهەزەخ و دەیان هەزارلێقەوماوی بومە لەرزەکەی ناوچەکانی کرماشان-ی ڕۆژهەڵاتی کوردستان ،هەزاران لێقەوماوی شەری خوورماتوو وداقوق چاوەڕێی هاوکاریەکانی ئێوەن .

خێرخوازانی بەرێز: ئێوە دەتوان بە ڕێگای مانگی سووری کوردستان هاوکاریەکانتان بگەیێننە دەستی لێقەوماوان و هەژاران و دڵیان خۆش بکەن .

تێچووی هەر قوربانییە ک ١٥٠ یۆرۆیە .

بۆ زانیاری زیاتر لە سەر کەمپەینەکە دەتوانن سەردانی ماڵپەڕی فەرمی مانگی سووری کوردستان بکەن.

http://www.heyvasor.com/ku/kampanyaya-qurbane/

ک-ش