ناوەندی کۆمەڵگای دیموکراتیکی کورد لە سکاندیناڤیا ڕاگەیەنرا

ڕێکخستنەکانی کوردی لە وڵاتانی سکاندیناڤیا کە ساڵێکە کاری ڕێکخستنی دەکەن، کۆتایی هەفتە کۆبوونەوە و ناوەندی کۆمەڵگای دیموکراتیکی کوردی سکاندیناڤیایان ڕاگەیاند.

ناوەندەکانی کۆمەڵگای دیموکراتیکی کورد، ڕێکخستنەکان و دەزگا کوریەکان لە سوید، نەرویچ، دانیمارک و فینلەندا کۆتایی هەفتەی ڕابردوو لە شاری ئۆرەبرۆی سوید کۆبوونەو. لە کۆبوونەوە ٢ ڕۆژیەکەدا ئاماژە بەوەکرا کە کوردستانی و دۆستەکانیان لە وڵاتانی سکاندیناڤیا بۆ فراوانکردنی تێکۆشان پێویستە لە هەموو سکاندیناڤیا ببنە خاوەن ڕێکخستنێکی هاوبەش.

بەو ئامانجە ناوەندی کۆمەڵگای دیموکراتیکی کوردی سکاندیناڤیا ڕاگەیەنرا و ڕیدوان ئاڵتون و نادیە ساڵح وەک هاوسەرۆکانی ناوەندەکە هەڵبژێردران. هەروەها بەرێوەبەرایەتیەک لە هاوسەرۆکانی ناوەندی کۆمەڵگای دیموکراتیکی نەرویچ، دانیمارک و فینلەندا هەڵبژێردرا.

لە کۆبوونەوەکەدا لەدژی ئۆپەڕاسیۆنی قڕکردنی دەوڵەتی تورک لە کوردستان، بۆ پشتگیری کردن لە تەڤگەری ئازادی کورد و گەلی کورد هەندێک بڕیاردران.

بۆ پشتگیریکردن لە بەرخۆدانی حەفتانین لەدژی دەوڵەتی داگیرکەری تورک، ٢٢ی ئاب لە شارەکانی ستۆکهۆڵم، گۆتەبۆرگ، کۆپنهاگن، ئۆسلۆ، هەلسەنکی چالاکی ئەنجام دەدرێن.

هەروەژا بڕیار لەسەر فیستیڤاڵی کەلتوری لە سکاندیناڤیا درا. لەبەرئەوەی بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆناوە ناتوانرێت لە هۆڵ ئەنجام بدرێت. ئەمساڵ لە شارەکانی ستۆکهۆڵم، ڤاستێراس، هەڵسێنکی و کۆپنهاگن لە دەرەوە 'ڕۆژانی کەلتوری کورد' دەکرێنەوە/

لە ٩ی تشرینی یەکەمدا لەدژی پیلانگێری نێونەتەوەی بەرانبەر عەبدوڵلا ئۆجالان ڕێبەری گەلی کورد، بۆ ئاشکراکردنی ڕووداوی کوشتنی ئۆڵف پاڵمە و هەڵگرتنی ناوی تیرۆر لەسەر پەکەکە و بڵاوکردنەوەی داواکاری بۆ داوای لێبۆردنکردن لە شارەکانی ستۆکهۆڵم و مالمۆی سوید بە بەشاری کوردستانیان و دۆستەکانیان لە شارەکانی دەوروبەر ڕێپێوانێکی درێژمەودا ئەنجام دەدرێت. هەمان ڕۆژ بە هەمان داواکاری لە ئۆسلۆ و هەڵسێنکی لە بەرانبەر باڵیۆزخانەی باڵای سوید چالاکی ئەنجام دەدرێن.

ڕیدڤان ئاڵتوون هاوسەرۆکی ناوەندی کۆمەڵگای دیموکراتیکی کوردی سکاندیناڤیا بۆ ئاژانسەکەمان قسەی کرد و وتی، ڕێکخستنەکەیان و سەرلەنەوێ بەهێزبوونیان لە ماوەیەکی کەمدا کاریگەری لە رووی سیاسی، کۆمەڵایەتی و دیپلۆماسی دروست دەکات و چالاکی جەماوەری لەدژی دەوڵەتی تورک زیاتر دەبن.

نادیە ساڵحیش لە کۆتایی کۆبوونەوەکەدا سڵاوی خۆی بۆ بەرخۆدانی حەفتانین نارد و بانگەوازی لە کۆمەڵگای جیهانی کرد کە دەوڵەتی تورک شەرمەزار بکەن.

ف.ق