نرخی نەوت بۆ نزمترین ئاستی ١٧ ساڵی رابردوو دابەزی

کاریگەریی ڤایرۆسی کۆرۆنا لەسەر بازاڕەکان بەردەوامە. لە ساڵی ٢٠٠٣ەوە تاوەکو ئێستا نەوت دابەزینی لەو جۆرەی بەخۆییەوە نەبینیوە. بەهای هەر بەرمیلێک نەوت بوو بە ٢٠ دۆلار.

کاریگەریی ڤایرۆسی کۆرۆنا بەسەر ئابووریی جیهانەوە زیاتر روون دەبێتەوە. بەهای نەوت بۆ نزمترین ئاستی ١٧ ساڵی رابردوو دابەزیوە.

بەهای نەوتی خاوی تەکساسی ئەمریکا لەسەرەتای ئەم هەفتەیەدا بە رێژەى ٥.٣ دابەزی و بەهای هەر بەرمیلێک نەوت بوو بە ٢٠ دۆلار.

بەهای نەوتی برێنت-یش بە رێژەى ٦.٥ دابەزی و بەهای هەر بەرمیلێک نەوتی خاوی برێنێت بوو بە ٢٣ دۆلار.

 دابەزینی بەهای نەوت بەهۆی کاریگەریی ڤایرۆسی کۆرۆنا لەسەر بازاڕەکانی جیهان و هاوکاریی نێوان سعودیە و رووسیا بۆ زیادکردنی بەرهەمی نەوت روویداوە، کە سعودەیە و رووسیا ٢ گەورەترین هەناردەکاری نەوتی خاوی جیهانن. ئەوەش دەبێتە هۆی ئەوە کە بەهای نەوتی خاو دابەزێت.

هەروەها رێکنەکەوتنی نێوان ئۆپێک و تەکساس بۆ کەمکردنی بەرهەمهێنانی نەوت، یەکێکیترە لە هۆکارەکانى دابەزینی بەهای نەوت.

ژ.ت