نەپەگە: چالاکییەکەى چەلێ ئەنجامگیر و سەرکەوتو بوو

فەرماندەیى بڕیارگەى ناوەندیى پاراستنى گەل (نەپەگە) لەبارەى چالاکیى گەریلا لە چەلێ، کە ٦ سەربازى تورکیاى تیادا کوژرا، راگەیاندراوێکى بڵاوکردەوە.

راگەیاندراوەکەى فەرماندەیى بڕیارگەی ناوەندیى پاراستنى گەل (نەپەگە)دا هاتووە، ئەو چالاکییە لە فەرماندەیى ئەیالەتى زاپ و گەریلا بەشداربووەکانى ئەو چالاکییە، پیرۆز دەکەین.

لە راگەیاندراوەکەى نەپەگەدا هاتووە:

"چالاکییەکەتان لە رۆژی ٩ی تشرینى یەکەمی ٢٠١٨ لە باشووری کوردستان بۆ سەر شاخی کۆردینە لە دژی هێزە داگیرکەرە چەوسێنەرەکانى تورک، کە بە بۆنەى ئیدانەکردنى پیلانگێڕیى نێودەوڵەتیى ٩ی تشرینى یەکەمەوە ئەنجامدرا، چالاکییەکى ئەنجامگیر و سەرکەوتوانە بوو.

ئەو چالاکییە بە تاکتیک و لێهاتوویى لە شێوەى بەکارهێنانى تەکنیکدا لەلایەن فەرماندەییەکەى ئێوەوە ئەنجامگیر بوو، بۆیە لە کەسایەتیى فەرماندەیى هێزەکانى ئەیالەتى زاپ و ئەو یەکەیەى گەریلایەی کە چالاکییەکەیان ئەنجامداوە، ئەو سەرکەوتنە گرنگەتان لێ پیرۆز دەکەین و هیوای بەردەوامی و سەرکەوتنتان بۆ دەخوازین.

 ئێمە لەو بڕوایەداین لەم سەردەمە گرنگەی مێژوویى تێکۆشانەکەماندا، هێزەکانمان لەو ئەیالەتەدا سەرکەوتنى گەورەتر بە دەست دەهێنن. لەسەر بنەماى ئەو بڕوایە بە خۆشەویستی و رێزەوە سڵاوتان بۆ دەنێرین و هیواى سەرکەوتنى گەورەتان بۆ دەخوازین".

ر.م