نەک بە تەنها بۆ شەڕ، بەڵکو بۆ شۆڕش دەچوو

بێریتان چیا کە لە شاری سێرت لە تشرینی یەکەمی ٢٠١٦ لەگەڵ دوو هاوڕێی شەهید بوو، کاتێک بەرەو بۆتان دەچوو وتی، "ئێمە بە تەنها بۆ شەڕ ناچین، بەڵکو بۆ هەڵگیرساندنی شۆرش دەچین."

لە هەرێمی شەمسی شاری سێرت ١٧ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٦ لە شەڕی دژی سوپای تورکی داگیرکەردا ئامەد چەکدار (سەیفەدین ئوراک)، ڕووکەن ماردین (شەریفە ئەرگون) و بێریتان چیا (یڵدز تاگو) تا دوایین گولە شەڕیان کرد و شەهید بوون.

یەکێک لە هۆکارە سەرەکیەکانی بەشداریکردنی بێریتان چیا بۆ ناف تێکۆشانی ئازادی شەهیدبوونی ١٥ گەریلای ژن بوو کە لە ئازاری (ئادار) ٢٠١٢ دا لە خەرزان شەهید ببوون.

بێریتان لە ساڵی ١٩٩٤ لە ئێلح لەدایک بووە. یەکەمجار بۆ خوێندنی زانکۆ لە ماڵی خۆی دوورکەوتەوە و لە زانکۆی یوزنجو ییڵ لە شاری وان لە بەشی کشتوکاڵی سروشتی دەستی بە خوێندن کرد. کاتێک خوێندکار بوو بیستی کە ١٥ گەریلای ژن لە خەرزان شەهید بوون. دواتر بڕیاری دا بەشذاری لە ڕیزەکانی گەریلا بکات. لە وان بەشداری لە ڕیزەکانی گەریلا بوو و دواتر لە هەرێمەکانی هەفتانین، زاگرۆس، جیلۆ و بۆتان دەست بە ڕاپەڕاندنی ئەرکەکانی کرد.

لە ماوەیەکی کورتدا لە ناو هێزەکانی گەریلادا شارەزایی پەیدا کرد و لە ئاکەدەمی تەندروستی محەمەد خەیری دورموش دەستی بە پەروەردە کرد. لە هەرێمەکانی زاپ، زاگرۆس و جیلۆ کاری پزیشکی کرد. هەروەها لە بەکارهێنانی چەکی قوڕسدا شارەزایی زۆری پەیدا کرد و لە بۆتان دەستی بە کار کرد.

'پەکەکە بە واتای گۆڕانکاری بوو'

بێریتان کە پسپۆڕی چەکی قوڕس و دکتوری گەریلا بوو، کاتێک بەرەو باکوور بەڕێکەوت لەبارەی پەژاک و پەکەکە وتی، "پەکەکە بۆ من بە واتای گۆڕانکاری دێت. گۆڕانکاری چییە؟ گۆڕانکاری وشەیەکی ئاساییش بێت، واتاکەی قولە. سەرلەنوێ هەبوونە. سەرلەنوێ لەدایکبوونە و سەرلەنوێ قوڵقێنەرە."

بێریتان ئاماژەی بە دۆخی قوڕسی سەردەمەکە کرد و وتی، "بۆ ئەوەی بەشداری لە ڕیزەکان بکەن، بۆ ئەوەی بەشداری لەم ئاگرەدا بکەم، پەروەردەی پارتیم بینی و بەرەو بۆتان بەڕێدەکەوم. نە تەنها بۆ شەڕکردن، بۆ هەڵگیرساندنی شۆرش دەچم. لە ڕووی تەکنیک و ئایدۆلۆژی خۆم بە تەواو دەزانم. بە شێوەیەک کە شایەنی شۆرش بێت، تێکۆشان دەکەم.

ف.ق