هه‌په‌گه: له لێلیكان ٣ سه‌ربازی توركیا كوژران
هه‌په‌گه ڕایگه‌یاند، له گردی لێلیكان-ی باشووری كوردستان دژی سوپای توركی داگیركه‌ر چالاكییه‌كیان كردووه، له ئه‌نجامدا ٣ سه‌رباز كوژراون.
هه‌په‌گه ڕایگه‌یاند، له گردی لێلیكان-ی باشووری كوردستان دژی سوپای توركی داگیركه‌ر چالاكییه‌كیان كردووه، له ئه‌نجامدا ٣ سه‌رباز كوژراون.
ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی هێزه‌كانی پاراستنی گه‌ل (هه‌په‌گه) ڕاگه‌یه‌نراوێكی بڵاوكرده‌وه و ئاشكرای كرد، ڕۆژی ٢٨ی كانوونی دووه‌م\٧ی ڕێبه‌ندان كاتژمێر ١٥:٣٠ له ناوچه‌ی سیده‌كان-ی باشووری كوردستان دژی سه‌ربازانی توركیا له‌سه‌ر گردی لێلیكان، چالاكییه‌كیان ئه‌نجام داوه. به گوێره‌ی ڕاگه‌یه‌نراوه‌كه، گورزی تووند له سه‌نگه‌ر و په‌ناگه‌كانی سوپای تورك دراوه و له ئه‌نجامدا ٣ سه‌رباز كوژراون. هه‌په‌گه ڕاشیگه‌یاند، سوپای تورك دوای چالاكییه‌كه تۆپبارانی ناوچه‌ی چالاكییه‌كه‌ی كردووه.
ده‌رباره‌ی بۆردومانی فڕۆكه‌جه‌نگییه‌كانی سوپای تورك ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی هه‌په‌گه ڕایگه‌یاندووه، «ڕۆژی ٢٦ی كانوونی دووه‌م\٥ی ڕێبه‌ندان كاتژمێر ١٩:٣٠ فڕۆكه‌جه‌نگییه‌كانی توركیای داگیركه‌ر بۆردومانی ناوچه‌ی كورۆژه‌هرۆ-ی سه‌ر به هه‌رێمی زاپ-یان كردووه له سنووری هه‌رێمه‌كانی پاراستنی مه‌دیا. به‌هۆی بۆردومانه‌كه هیچ زیانێك به هێزه‌كانمان نه‌گه‌یشتووه.»
s.m