هه‌په‌گه: ٢٨ سه‌ربازی توركیا له جۆله‌مێرگ كوژران
ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی هێزه‌كانی پاراستنی گه‌ل (هه‌په‌گه) ڕایگه‌یاند، له شه‌مزینان و گه‌ڤه‌ری سه‌ر به پارێزگه‌ی جۆله‌مێرگ له ئه‌نجامی ٣ چالاكیی گه‌ریلادا لایه‌نی كه‌م ٢٨ سه‌ربازی توركیا كوژران.
ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی هێزه‌كانی پاراستنی گه‌ل (هه‌په‌گه) ڕایگه‌یاند، له شه‌مزینان و گه‌ڤه‌ری سه‌ر به پارێزگه‌ی جۆله‌مێرگ له ئه‌نجامی ٣ چالاكیی گه‌ریلادا لایه‌نی كه‌م ٢٨ سه‌ربازی توركیا كوژران.
به گوێره‌ی ڕاگه‌یه‌نراوی ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی هه‌په‌گه، سوپای توركیا له ناوچه‌ی گهردیا-ی سه‌ر به شارۆچكه‌ی شه‌مزینان گورزێكی تووندی لێ دراوه. ڕاگه‌یه‌نرا له ئه‌نجامی چالاكییه‌كی گه‌ریلادا كه له ٤ لاوه كراوه، ٢ كابینه و ٢ ڕه‌بایه‌ی سوپای توركیا تێكدراون و لایه‌نی كه‌م ٢٠ سه‌رباز كوژراون.
له لایه‌كی دیكه‌وه له سنووری شارۆچكه‌ی گه‌ڤه‌ر له ئه‌نجامی چالاكیی نیشانه‌شكێنی گه‌ریلاكانی یه‌ژا ستار (یه‌كینه‌كانی ژنی ئازاد) ٢ سه‌رباز كوژران. له شوێنێكی دیكه‌ی هه‌مان شارۆچكهش له ئه‌نجامی چالاكییه‌كی گه‌ریلادا ڕه‌بایه‌كانی سه‌ربازانی توركیا تێكدران و ٦ سه‌رباز كوژران.
ده‌قی ڕاگه‌یه‌نراوی ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی هه‌په‌گه:
له چالاكییه‌كی به‌رفره‌وانی گه‌ڤه‌ردا ٢٠ سه‌رباز كوژران
«هێزه‌كانمان له چوارچێوه‌ی هه‌ڵمه‌تی شۆڕشگێڕیی شه‌هید پیرۆز و شه‌هید ئاگری-دا، له دژی سوپای توركیای داگیركه‌ر چالاكیی به‌رفره‌وانیان ئه‌نجام دان. زانیاری به‌رفره‌وان ده‌رباره‌ی چالاكییه‌كان وه‌هایه:
ئێواره‌ی ١٩ی ئهیلوول\٢٨ی خه‌رمانان كاتژمێر ١٨:١٥ له شارۆچكه‌ی شه‌مزینانی جۆله‌مێرگ هێزه‌كانمان له دژی گردی پاراستنی سه‌ربازگه‌ی ستونێ له ناوچه‌ی گه‌ردیان چالاكییه‌كانی به‌رفره‌وانیان ئه‌نجام دان. له چوار لاوه له په‌ناگه و ڕه‌بایه‌كانی دوژمن درا و له ئه‌نجامی چالاكییه‌كه‌دا ٢ كابینه و ٢ ڕه‌بایه به‌ته‌واوی ڕووخێنران. له‌م چالاكییه‌دا ئه‌وه‌نده‌ی ڕوون بوویه‌وه ٢٠ سه‌ربازی دوژمن كوژران و چه‌ندین سه‌ربازیش بریندار بوون. سوپای توركیای داگیركه‌ر له دوای چالاكییه‌كه به ئۆبوس، هاوه‌ن و كۆپته‌ری جۆری كۆبرا بۆمبارانی ناوچه‌كه‌یان كرد و به كۆپته‌ری جۆری سكۆرسكی-ش ته‌رمی سه‌ربازانی خۆیان و سه‌ربازه برینداره‌كانیان له ناوچه‌كه هه‌ڵگرته‌وه.
له ئه‌نجامی چالاكیی یه‌ژا ستاردا له گه‌ڤه‌ر ٢ سه‌رباز كوژران
هه‌مان ڕۆژ كاتژمێر ٢٠:٣٠ هێزه‌كانی یه‌ژا ستار له دژی سه‌ربازانی داگیركه‌ر له‌سه‌ر گردی عه‌لی شێر له سنووری شارۆچكه‌ی گه‌ڤه‌ری جۆله‌مێرگ چالاكییه‌كی نیشانه‌شكێنییان ئه‌نجام دا و ٢ سه‌ربازی دوژمن كوژران.
له گردی عه‌لی شێر ٦ سه‌ربازی دیكه كوژران
ڕۆژی ٢٠ی ئهیلوول\٢٩ی خه‌رمانان هێزه‌كانمان جارێكی دیكه له داگیركه‌رانی سه‌ر گردی عه‌لی شێر-ی شارۆچكه‌ی گه‌ڤه‌ریان دا. له ٢ لاوه هێرشكرایهسهر په‌ناگه و ڕه‌بایه‌كانی دوژمن و ٢ ڕه‌بایه ڕوخێنران. ئه‌وه‌نده‌ی ڕوون بوویه‌وه ٦ سه‌رباز كوژران.
ئۆپه‌راسیۆن له سنووری پولور
١٧ی ئهیلوول\٢٦ی خه‌رمانان كاتژمێر ١٤:٣٠ سوپای توركی داگیركه‌ر له ده‌وروبه‌ری ناوچه‌ی پولور-ی دێرسم ده‌ستی به ئۆپه‌راسیۆن كرد. فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی سوپای توركیای داگیركه‌ر هه‌مان ڕۆژ له‌نێوان كاتژمێر ٨:٣٠ - ١٢ی شه‌و بۆردومانی ناوچه‌كه‌یان كرد. له دوای بۆردومانه‌كه به فڕۆكه‌ی جه‌نگی، كۆپته‌ره جه‌نگییه‌كانی جۆری كۆبرا به‌ره‌به‌یانی ١٨ی ئهیلوول\٢٧ی خه‌رمانان بۆمبارانی ناوچه‌كه‌یان كرد. له دوای بۆمبارانه سه‌خته‌كه، سوپای توركیای داگیركه‌ر به كۆپته‌ری جۆری سكۆرسكی سه‌ربازه‌كانی خۆی له ناوچه‌كه دابه‌زاند. هه‌مان ڕۆژ كاتژمێر ١٥ هێزه‌كانی داگیركه‌ر به‌بێ ئه‌نجام له ناوچه‌كه كشانه‌وه. مێدیای سوپای توركیای داگیركه‌ر به بڵاوكردنه‌وه‌ی هه‌واڵی درۆ بانگه‌شه‌ی ئه‌وه ده‌كات كه له ئۆپه‌راسیۆنه‌كه‌دا گه‌ریلا شه‌هید بوون. به‌ڵام له ئۆپه‌راسیۆنه‌كه‌دا هیچ هه‌ڤاڵێكی ئێمه شه‌هید نه‌بووه.
بۆمبارانكردنی هه‌رێمه‌كانی گه‌ریلا
فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی سوپای توركیای داگیركه‌ر بۆمبارانی هه‌رێمی زاپ-ی سه‌ر به هه‌رێمه‌كانی پاراستنی مه‌دیایان كرد:
فڕۆكه جه‌نگییه‌كان ڕێكه‌وتی ١٩ی ئهیلوول\٢٨ی خه‌رمانان كاتژمێر ٢٠ گوندی فله‌ها، ڕۆژی ٢٠ی ئهیلوول\٢٩ی خه‌رمانان كاتژمێر ٢٢:٣٠ و ٢٣:٠٠ گوندی فله‌ها و ساجا، ٢١ی ئهیلوول\٣٠ی خه‌رمانان كاتژمێر ٤:٣٠ ناوچه‌كانی كونشكا و چه‌مچۆ-یان بۆمباران كرد. به‌هۆی بۆمبارانه‌كه ئاگر له دارستانی گوندی فله‌ها كه‌وته‌وه و زیان به ده‌خڵ و ڕه‌زی گوندنشینانی ناوچه‌كه گه‌یشت.»
s.m