هه‌په‌گه یادی ٣ گه‌ریلای كرده‌وه كه له چه‌لێ شه‌هید بوون
هه‌په‌گه یادی ٣ گه‌ریلای كرده‌وه كه ٨ی ته‌مووز\١٧ی پووشپه‌ڕ له ئه‌نجامی هێرشی ئاسمانیی سوپای تورك له ناوچه‌ی چه‌لێی باكووری كوردستان شه‌هید بوون.
هه‌په‌گه یادی ٣ گه‌ریلای كرده‌وه كه ٨ی ته‌مووز\١٧ی پووشپه‌ڕ له ئه‌نجامی هێرشی ئاسمانیی سوپای تورك له ناوچه‌ی چه‌لێی باكووری كوردستان شه‌هید بوون.
ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی هێزه‌كانی پاراستنی گه‌ل (هه‌په‌گه) ڕاگه‌یه‌نراوێكی بڵاوكرده‌وه و ڕایگه‌یاند، «له ڕاگه‌یه‌نراوی ١٣ی ته‌مووز\٢٢ی پووشپه‌ڕ ڕامان گه‌یاندبوو كه به‌هۆی هێرشی ئاسمانیی سوپای ده‌وڵه‌تی توركی داگیركه‌ر ڕۆژی ٨ی ته‌مووز\١٧ی پووشپه‌ڕ له ده‌شتا خانێی سه‌ربه ناوچه‌ی چه‌لێی جۆله‌مێرگ ٣ هه‌ڤاڵمان شه‌هید بوون.»
ناسنامه‌ی شه‌هیدان
ناسناو: دڵشاد عادل |
ناسناو: ناودار ئاڕاڕات |
ناسناو: سمكۆ سه‌رهه‌ڵدان |
له ڕاگه‌یه‌نراوه‌كه‌ی هه‌په‌گه‌دا هاتووه:
هاوڕێمان دڵشاد ساڵی ٢٠٠٨ له جۆله‌مێرگ-ه‌وه هاتووه‌ته نێو ڕیزه‌كانی گه‌ریلا. له‌و كاته‌وه به‌شێوه‌یه‌كی چالاك تێكۆشا و به كرداری كاریگه‌ر له دژی دوژمن هه‌ڵسوكه‌وتی كرد. به ڕه‌نج و فیداكاریی خۆی له‌نێو ڕیزه‌كانی گه‌ریلا بوو. به ڕێبازی نوێی گه‌ریلایه‌تی خۆی شاره‌زا كرد. هاوڕێ دڵشاد كه تێكۆشانی بۆ خۆی كرده رێبازێكی ژیان، بوو به سه‌رچاوه‌یه‌كی گه‌وره‌ی وره بۆ هه‌ڤاڵه‌كانی.
هاوڕێمان ناودار ساڵی ٢٠١٣ له ئاگری-ه‌وه هاته نێو ڕیزه‌كانی ئازادی. له ته‌مه‌نێكی لاوی‌دا بزووتنه‌وه‌ی گه‌ریلای ناسی و به په‌یوه‌ستبوونی به ژیان و تێكۆشان بوو به سه‌رچاوه‌یه‌كی گه‌وره‌ی وره بۆ هاوڕێكانی. له كاتێكدا كه هێرشه‌كانی دوژمن زۆر سه‌خت بوون، به‌رپرسایه‌تیی خۆی به‌بێ كه‌موكوڕی جێبه‌جێ كرد.
هاوڕێمان سمكۆ له ناوچه‌ی گه‌ڤه‌ری جۆله‌مێرگ له‌دایكبووه. ساڵی ٢٠١٤ هاته نێو ڕیزه‌كانی تێكۆشان. له یه‌كه‌مین ساته‌وه به فیداكارییه‌وه له‌نێو ڕیزه‌كانی گه‌ریلا بووه. هه‌ڤاڵ سمكۆ به كه‌سێكی درووست و ڕه‌نجده‌ر ده‌ناسرایه‌وه.
هاوڕێیانمان دڵشاد، ناودار و سمكۆ به درووشمی «كوردستانی ئازاد، ڕێبه‌رایه‌تی ئازاد» هاتنه نێو ڕیزه‌كانی تێكۆشان، له دژی ده‌وڵه‌تی توركی داگیركه‌ر شه‌ڕیان كرد و له‌پێناو سه‌ركه‌وتنی تێكۆشانی ئازادیی كورد هه‌تا دوایین ساتی ته‌مه‌نیان به‌رخۆدانیان كرد.
به‌ناوی گه‌ریلاكانی ئازادیی كوردستانه‌وه سه‌ره‌تا سه‌ره‌خۆشی ئاراسته‌ی خانه‌وای هێژای هه‌ڤاڵانی شه‌هید و ته‌واوی گه‌لی وه‌ڵاتپارێزمان ده‌كه‌ین. به‌ڵێن ده‌ده‌ین تێكۆشانی ئازادیی كورد سه‌رخه‌ین.
s.m