هێرشی خۆکوژی چەتەکانی داعش لە باشووری کەرکووک

چەتەکانی داعش دوێنێ ئێوارە لە ناحیەی زاپ-ی کەرکووک هێرشیان کردە سەر بەندێکی کۆنتڕۆڵ-ی حەشدی شەعبی و پۆلیس-ی فیدڕاڵی. لەدوای ئەو هێرشە شەڕێکی سەخت هاتە ئاراوە.

چەتەکانی داعش دوێنێ ئێوارە لە ناحیەی زاپ-ی باشووری کەرکووکدا هێرشیان کردە سەر بەندێکی کۆنتڕۆڵ-ی حەشدی شەعبی وپۆلیس-ی فیدڕالی، هێرشەکە لە ڕێگەی کردەوەی خۆکوژییەوە دەستی پێکرد. پاش ئەو هێرشە خۆکوژییە شەڕێکی سەخت دەستی پێکرد.

بەرپرسێکی حەشدی سوننە لە نێو حەشدی شەعبیدا ڕایگەیاند کە هێرشەکە دسپێک لە رێگەی کردەوەی خۆکوژییەوە ئەنجامدراوە ولەهەمانکاتا چەتەکان هێرشی بەندی کۆنتڕۆڵی ئێمەیان کرد.

ئەو بەرپرسە هیچ زانیاریێکی دەربارەی ژمارەی کوژراوو بریندارەکانی ئەو هێرشە بڵاو نەکردەوە.