هێزەکانی گەریلا: بۆ پاراستنی شەنگال ئێمە هەمووکات ئامادەین

ئەوگەریلانەی کە ٤ ساڵ لەشەنگال لەدژی داعش شەڕیان کرد وتیان ئەگەرهەرهێرشێک لەسەر شەنگال ئەنجام بدرێت ئەوان ئامادەن کە دیسانەوە پارێزگاری لەشەنگال بکەن.

گەریلاکانی پەکەکە کە ٤ ساڵ لەشەنگال تێکۆشانیان کرد، شەنگالیان ئازادکرد وڕادەستی گەلی ئیزەدییان کرد. گەریلاکانی هەپەگە کە بە بڕیارێک کشانەوە تێکۆشانی خۆیان لە هەرێمەکانی پاراستنی مەدیا بەردەوام دەکەن لە ساڵیادی قڕکردنی شەنگال بۆ ئاژانسی هەواڵی فورات دوان. دوای ئەەی کە ٣ی ئاب/١٣ی گەلاوێژی ٢٠١٤ چەتەکانی داعش هێرشیان کردە سەر شەنگال و بەهەزاران ئیزەدی کوژران، ٦ هەزار ژن و منداڵ لەبازاڕەکاندا وەک کۆیلە فرۆشران.

گەریلاکانی هەپەگە و یەژاستار لەدژی چەتەکانی داعش ٤ سال تێکۆشانیان کرد و شەنگالیان ئازادکرد.گەریلاکانی هەپەگە ویەژاستار کە دوای ٤ سال شەنگالیان ئازادکرد  شەنگالیان ڕادەستی گەلی ئیزەدی کردوە وگەڕانەوە بۆهەرێمەکانی پاراستنی مەدیا،  گەریلاکان وتیان کە چوونیان بۆ شەنگال وگەڕانەوەیان پەیامێک بوو.

'تەنیا گەڕەکێک لە کۆنتڕۆڵی گەریلادا بوو'

نەوال تۆلهەڵدان، گەریلای یەژاستار کە ٤ سال لە شەنگال تێکۆشانی کرد وتی دوای ئەوەی کە گەلی ئیزەدی روبەڕووی قڕکردن بونەوە ئەوان چوونە شەنگال ووتی:" ئامانجی ئێمە پاراستنی گەل بوو. کاتێک کە ئێمە خۆمان گەیاندە شەنگال چەتەکانی داعش زۆربەی شاریان کۆنتڕۆڵ کردبوو، هەربۆیە کاری سەرەکی ئێمە تێکشکاندنی هێرشەکانی داعش بوو.

کاتێک کە ئێمە خۆمان گەیاندە ناوەندی شەنگال یەک گەڕەک لە کۆنتڕۆڵی ئێمەدا بوو. تەنها لە یەک گەڕەک شەڕکردن زۆرسەختە. بەڵام ماندووبونی گەل وهەڤاڵەکانمان بووە هێزبۆ ئێمە. ١١ مانگ لەوگەڕەکەدا شەڕمان کرد. دوای ١١ مانگ شەنگال ڕزگارکرا.

 

'هەلسوکەوتی کۆمەڵگەی ئێمە کاریگەریەکی گەورەی لەسەرئێمەدانا'

تۆلهەڵدان وتی دوای ئازادی شەنگال لەسەربریارێک ئێمە گەڕاینەوە بۆهەرێمەکانی پاراستنی مەدیا ووتی." ئەرکەکانی گەریلاکانی یەژاستار وهەپەگە لە شەنگال تەواوبووە، شەنگال خۆسەری خۆی ڕاگەیاندووە و یەکینەکانی یەبەشە و یەژەشە-ی دامەزراندووە. گەل ئەنجومەنی خۆیان هەیە. لە کاتی گەڕانەوەمان لەشەنگالدا هەڵوێستی گەل کاریگەری زۆری لەسەرمان دانا. گەل گەڕانەوەی ئێمەیان وەک فەرمانێکی دیکە دەخوێندەوە کە ئەمە هەستێکی جیاوازی لەناومندا دروست کرد.گەل نەیاندەویست کە ئێمە بگەرێینەوە. کاتێک کە دایکەکان ئێمەیان دەگرتە باوەش ئێمەش هەستمان بە ئازار کرد.

' داگیرکەر لە هەر شوێنێک بێت ئێمە لەوێ تێکۆشان بکەین'

لەساڵی ٢٠١٥ دوای بانگەوازی بۆ شەنگال یەکیک لەو کەسانە کە لە کەلاری باشووری کوردستان بەهانای گەلی شەنگالەوە هات کە ئیستا گەریلای هەپەگەیە، ئاسۆکەلارە، ئاسۆ کە لە سەنگەرەکانی پێشی شەنگال لەدژی داعش شەڕی دەکرد وتی، "لە شەنگال شەڕێکی سەخت ودرێژخایەن ئەنجامدرا. دوای ئازادکردنی شەنگال چەندین ڕووداوو هاتنە ئاراوە هەم گەل وهەمیش هێزی پاراستی ئیزەدییەکان دروست بوو. ئێمە هەتا کۆتایی یارمەتی دەری ئەوان بووین. ئەرکەکانی ئێمە تەواو بوو و ئێمە گەڕاینەوە. بەڵام بۆ شەنگال ئێمە بەردەوام ئامادەین."

' لەکاتی گەڕانەوماندا دلسۆزی گەل ئاشکرا بوو'

گەریلای یەژا ستار بێریتان ئێرش وەبیری هێنایەوە کە ٣ی ئاب/١٣گەلاوێژی ٢٠١٤ هەموو کەس شەنگالی چۆل کرد، بەڵام گەریلاکانی پەکەکە بەرەو شەنگال بەڕێ کەوتن و وتی،" لەشەنگال ماوەیەک زۆرزەحمەت بوو، هەم لەلایەن گەل وهەمیش لە لایەن گەریلاوە. گەریلا بۆ یەکەمجاربوو کە لەچیاکان دەهاتە خوارەوە و لەدژی چەتەکانی داعش شەڕیان دەکرد. کۆمەلگەی ئیزەدیی کە دەیان کۆمەڵکوژیی بەسەریاندا هاتبوو، جاریکی دیکە فەرمانێکی دیکە بەسەریاندا تێپەڕبوو.گەل لەدەسپێکدا وەک هێزەکانی دیکە سەیری ئێمەیەن دەکرد، دلسۆزی گەل کارێکی ئاسان نییە.من لەکاتی گەڕانەوەماندا ئەودلسۆزیەی گەلم دیت."

' تاکە ئامانجی پەکەکە پاراستنی گەلە'

گەریلای هەپەگە ڕونی مێردین کە بۆ کۆمەڵکوژییەکەی شەنگال بەرەو شەنگال بەرێ کەوت و ٣ساڵ لەوێدا تێکۆشانی کرد، دەربارەی ئامانجی چونی بۆشەنگال وتی،" ئێمە دەمانویست پێش لە قڕکردنی گەلی ئیزەدی بگرین. ئەوە یەکێک لە سیاسەتەکانی ڕێبەرایەتی ئێمەیە،" مێردین وتی،" پاراستنی کۆمەڵگەی ئیزەدی بەواتای پاراستنی بناغەی کوردانە. بوونی گەریلاکانی هەپەگە ویەژاستارلەشەنگال وتێکشکاندنی داعش ئەوەی بۆهەمووجیهان سەلماند کە تاکە ئامانجی وئەرکی گەریلاکانی پەکەکە پاراستنی گەلە."

ک-ش