هێزەکانی گەریلا لە چەلێ لەدژی ئۆتۆمبێلێکی رەئۆی سوپای تورک چالاکییان ئەنجامدا

لەسەر رێگای نێوان قەڕەقۆڵی تەپەی سۆری چەلێ و قەڕەقۆڵی دەشتانێی چەلێ لەدژی ئۆتۆمبێلی رەئۆی سوپای داگیرکەری تورک چالاکی سابۆتاژیان ئەنجامدا.

ڕاگەیاندراوی ناوەندی ڕاگەیاندن و چاپەمەنی هەپەگە بەم شێوەیەیە:

"٢٧ی حوزەیران کاتژمێر (٠٥:٠٠) هێزەکانمان لەسەر ڕێگای نێوان قەڕەقۆڵی تەپەی سۆری چەلێ و قەڕەقۆڵی دەشتانێی ناوچەی چەلێی جۆلەمێرگ لەدژی ئۆتۆمبێلی رەئۆی سوپای داگیرکەری تورک چالاکیەکی سابۆتاژیان ئەنجامدا. لەبارەی ژمارەی کوژراو و بریندارەکانی دوژمن کە لەناو ئۆتۆمبێلەکەدا بوون و گورزێکی گەورەیان بەرکەوت، زانیاری نەزانرا.

سوپای داگیرکەری تورک ٢٦ی حوزەیران بە فڕۆکەی شەڕ دەڤەری شاشدارا و کۆردینەی هەرێمی حەفتانینی سەر بە هەرێمەکانی پاراستنی میدیای بۆردومان کرد. لەو بۆردومانەدا هیچ زیانێک بەر هێزەکانمان نەکەوت.

فڕۆکە جەنگیەکان ٢٥ی حوزەیران کاتژمێر ٠١:٠٠ دەڤەری کارکەری سەر بە هەرێمی زاپ و ٢٦ی حوزەیران کاتژمیر ٢٣:٣٠ دەڤەری ساجای هەرێمی زاپیان بۆردومان کرد. لەو بۆردومانانەدا هیچ زیانێک بەر هێزەکانمان نەکەوت."

ف.ق