هەپەگە دەربارەی ناسنامەی ئەوشەهیدانەی کە ئاشکرانەکراون ڕاگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە

ناوەندی راگەیاندنی هێزەکانی پاراستنی گەل-هەپەگە دەربارەی شەهیدانی ساڵی ٢٠١٨ کە نەتوانراوە ناسنامەکانیان بڵاوکاتەوە راگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە.

ناوەندی راگەیاندنی هەپەگە دەربارەی ئەو شەهیدانەی ساڵی ٢٠١٨ کە نەتوانراوە ناسنامەکانیان بڵاوکاتەوە ڕاگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە.

دەقی ڕاگەیەنراوەکەی هەپەگە:

"ساڵی ٢٠١٨کە بۆ گەریلاکانی ئازادی کوردستان بە بەرخۆدانیی لەدژی زەخت وهێرشەکانی داگیرکەران تێپەری، بووە ساڵێک کە دەربارەی بابەتی ئازادی گەلەکەمان و تێکۆشان لەدژی پیلانگێڕی لەکوردستان سەرکەوتنی گەورەمان بەدەست هێنا. ڕژیمی ئاکەپەی فاشیست کە بەنیازە دەسکەوتەکانی گەلەکەمان لەناوببات، ویستی سیاسەتی قڕکردنی خۆیی فراوانتربکات. هەربۆیە لەکوردستان شەڕێکی سەخت لەئارادایە.

ئەنجامەکانی ئەوشەڕە بەشیوازێکی رۆژانە و راست لەلایەن ئێمەوە بۆ ڕای گشتی ئاشکرادەکرێت. بەلام بەهۆی سەختی شەڕ، هەلومەرجی سەخت لەبەرەکانی شەڕ، هەنێک ڕووداو دەسبەجێ ئاشکرا ناکرێت،یان دوای لێکۆڵینەوەی ورد ئەنجامەکان ئاشکرا دەبن. لە ئەنجام نامەی شەڕی ساڵی ٢٠١٨ ئێمە ڕامانگەیاند کە لەشەڕی گەریلاکانماندا لەدژی سوپای داگیرکەری تورکیا ٥٢٣ گەریلا شەهید بوونە. بەهۆی ئەوهۆکارانەوە نەمانتوانیوە ناسنامەی هەندێک لە شەهیدەکانی ساڵی٢٠١٨ ڕابگەێنین. هێشتا زانیاری ورد لەسەرهەندێک لەهەڤالە شەهیدەکانمان ڕانەگەیەنراوە، دوای ئەوەی کە زانیارییەکانمان روونتربوونەوە ئەوا ناسنامەکانیان بۆڕای گشتی ئاشکرا دەکەین."

ک-ش