هەپەگە: لە ئامەد وجولەمێرگ ٣سەربازی سوپای تورک کوژران

لەئەنجامی چالاکی گەریلاکانی هەپەگە لە دژی سوپای داگیرکەری تورکیا لە پێران-ی ئامەد وچەلێ-ی جولەمێرگ ٣ سەربازی تورک کوژران. هەپەگە ڕایگەیاند کە بەهۆی بۆردومانەکانی سوپای تورکیاوە لە ناوچەی زێ ٢گەریلا شەهید بوون.

ناوەندی ڕاگەیاندنی هێزەکانی پاراستنی گەل-هەپەگە دەربارەی چالاکی گەریلاکانی لە دژی سوپای داگیرکەری تورکیا وهێرشی ئاسمانی فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیا بۆسەرهەرێمەکانی پاراستنی مەدیا، ڕاگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە.

لەڕاگەیەنراوەکەی هەپەگەدا هاتووە:

" ڕۆژی ٢٤ی نیسان لەکاتژمێر ٠٥:٣٠ خولەکدا گەریلاکانمان لە ناوچەی پێران-ی ئامەد بنکەیەکی سەربازی سوپای تورکیایان لە ترێ تێم کردە ئامانج. لەئەنجامی ئەوچالاکییەدا سەربازێکی سوپای تورکیا کوژرا و چەندین سەربازی تر برینداربوون. لەوچالاکییەدا گورزی سەخت لە بارەگاکەدرا. دوای ئەوچالاکییە ناوچەکە بەچەکی قورس کرایە ئامانج ودواترلە ڕێگەی هەلیکۆپتەرەوە کوژراو بریندارەکانی خۆیان گوواستەوە. لەوچالاکییەدا هیچ زیانێک بەهرهێزەکانی ئێمە نەکەوتووە.

لە چەلی ٢سەرباز کوژران

ڕۆژی ٢٣ی نیسان لە کاتژمێر ١٣:٣٠ لەدژی سەربازانی سوپای داگیرکەری تورکیا لە سەرتەپەی سوری سەربە ناوچەی چەلێ-ی جولەمێرگ چالاکی ئەنجامدرا. گورزی سەخت لە سەنگەرێک درا و لەئەنجامدا ٢سەربازی سوپای تورکیا کوژران. دوای ئەوچالاکییە دوژمن ناوچەکەی تۆپبارانکرد، لەو تۆپبارانانەداهیچ زیانێک بەرهێزەکانی ئێمە نەکەوتووە.

بۆردومانی فڕۆکە

فڕۆکەجەنگییەکانی سوپای تورکیای داگیرکەرچەند ناوچەیەکی هەرێمەکانی پاراستنی مەدیایان بۆردومانکرد.

٢٦ی نیسان واتا ئەمرۆ کاتژمێر٠٠:٣٠ ناوچەی کەنیشکای هەرێمی زێ،

٢٥ی نیسان کاتژمێر٠٨:٣٠ ناوچەی دەشتی کافیای گارێ. ودوێنێ ئێوارە لە نێوان کاتژمێرەکانی ٢٠:٠٠ بۆ ٢٠:٣٠ دەورووبەری گوندی چەم ڕوبوتکێ-ی سەر بەدهۆک و ڕۆژی ٢٣ی نیسان دۆڵی شەهید ئوزگور-ی هەرێمی زێ بۆردومانکراوە.

لە زێ ٢گەریلا شەهید بوون

ڕۆژی ٢٣ی نیسان فڕۆکەجەنگییەکانی سوپای تورکیای داگیرکەرناوچەی زێی  بۆردومانکرد و دوگەریلا بەناوەکانی دەمهات وڕۆژهات شەهید بوون.

هەپەگە ڕایگەیاندووە کە لەهێڕشەئاسمانییەکانی تردا هیچ زیانێک بەرهیزەکانی ئێمە نەکەوتووە. هەپەگە ڕایگەیاند کە لە ڕۆژانی داهاتوودا ناسنامەی ئەو ٢هەڤالە شەهیدەمان ئاشکرا دەکەین.

ک-ش