هەپەگە لە ٦هەرێمدا لە دژی سوپای تورکیا چالاکی ئەنجامدا

گەریلاکانی هەپەگە و یەژاستارلە گەڤەر، ستەورێ، خواکورک، ئاجاشین، هەفتانین و بەستایا لە دژی سوپای داگیرکەری تورک چالاکییان ئەنجامدا. لەو چالاکییانەدا بەلانی کەم ٥ سەربازی سوپای داگیرکەری تورک کوژراون و ژمارەیەکی تریش برینداربوون.

ئەمڕۆ ناوەندی ڕاگەیاندنی هێزەکانی پاراستنی گەل- هەپەگە، ڕایگەیاند کە گەریلاکانی هەپەگە و یەژاستار لە شەش چالاکیی جیاوازدا، لە ناوچەکانی گەڤەر، ستەوەێ ، خواکورک، ئاڤاشین، هەفتانین و بەستا، دژی سوپای داگیرکەری تورک چالاکییان ئەنجامداوە.

بەپێی ڕاگەیەندراوەکە تەنیا لە سێ چالاکیدا ڕوون بووەتەوە پێنج سەربازی تورک کوژراون، بەڵام ئەنجامی چالاکییەکانی دیکە تا ئێستا ڕوون نەبووەتەوە.

هاوکات هەپەگە ڕایگەیاند کە فڕۆکە جەنگییەکانی سوپای داگیرکەری تورک هەرێمەکانی پاراستنی مەدیایان بۆردومانکردووە، هەپەگە ئەوەی خستەڕوو کە لەو بۆردومانانەدا هیچ زیانێک بەرهێزەکانی ئێمە نەکەوتووە.

ک-ش