هەپەگە ناسنامەى ٤ گەریلاى شەهیدی بڵاوکردەوە

ناوەندى راگەیاندن و چاپەمەنیى هەپەگە ناسنامەى ٤ى گەریلاى شەهیدى بڵاوکردەوە، کە لە شەڕەکانی ٧ و ١٣ى حوزەیراندا لە ئامەد ژیانیان لە دەستدابوو.

ناوەندى راگەیاندن و چاپەمەنیى هەپەگە لەبارەی شەڕەکانی رۆژانی ٧ و ١٣ى حوزەیران لە ناوچەى لیجەى ئامەد راگەیاندراوێکى بڵاوکردەوە. هەپەگە رایگەیاند، لەو شەڕانەدا ٤ گەریلا ژیانیان لە دەستداوە.

دەقى راگەیاندراوەکەى هەپەگە

دەسەڵاتداریى فاشیستى ئاکەپە – مەهەپە بە شێوەیەکى دڕندانە هێرش دەکاتە سەر گەلی کورد و بەهاکانى. لە بەرامبەر ئەو هیرشانەدا گەریلاکانمان لە هەموو شوێنەکاندا گورزێ قورس لە دوژمن دەدەن. بەرخۆدانى فیداییانەى گەریلاکانمان بووە بە هێزى سەرەکیى پاراستنى بەهاکانى ئازادی. گەریلاکانمان لە ساڵی ٢٠١٨دا چەندین گورزی گەورەیان لە داگیرکەران داوە و سوپاى داگیرکەر لە میدیاکانى تورکیادا زیانەکانى خۆی و کوژراو و بریندارەکانى دەشارێتەوە.

یەکێک لە بەرخۆدانییە قارەمانانەکان لە رۆژی ٧ى حوزەیرانى ٢٠١٨ لە ئامەد ڕوویدا. سوپاى تورکیاى داگیرکەر لە ناوچەى ئاپێ موسا لە ئامەد دەستیکرد بە ئەنجامدانى ئۆپراسیۆنێکى بەرفراوان. کاتێک دوژمن لەو ناوچەیەدا بڵاوبوویەوە، هێزەکانمان یەکەیەکى هێزەکانى دوژمنیان گەمارۆدا و لەو چالاکییەکدا چەندین سەربازى دوژمن کوژران و برینداربوون. دوژمن بەهۆى شکست و تەنگابوونیەوە هێزى ترى لە ناوچەى هێنێ-یەوە هێنا و دواتر بە فڕۆکەى جەنگى و کۆپتەر دەستیانکرد بە بۆردومانکردنی ئەو ناوچەیە. لەو شەڕەدا هەڤاڵمان زنار ئامەد و شەڤگەر ئامەد تاوەکو دوا گولـلەیان شەڕیان کردووە و شەهید بوون.

هەروەها لە ١٣ى حوزەیرانی ٢٠١٨دا رامانگەیاندبوو، کە رۆژی ٩ى حوزەیران و لەکاتژمێر ٨:٣٠ دا لە نزیک گوندی مانیسۆر لە لیجەى ئامەد، لە دژى گردێک کە ئاسایشی دوو بنکەى سەربازیى دەپاراست، چالاکییەک ئەنجامدرا. بەهۆى ئەو چالاکییەى هێزەکانمانەوە ٨ سەربازی دوژمن کوژران و ٢ سەربازی تریش برینداربوون. لەو چالاکییەدا ٢ هەڤاڵمان بە ناوەکانی دلۆڤان بەختیار و دیجلە هێڤیدار قارەمانانە شەڕیانکرد و شەهید بوون.

پێش هەموو شتێک سەرەخۆشى لە بنەماڵەى ئەو شەهیدانە و هەموو وڵاتپارێزان دەکەین و بەڵێن دووپات دەکەینەوە، تاوەکو ئازادیى گەلەکەمان درێژە بەم تێکۆشانە دەدەین.

ناسنامەى هەڤاڵە شەهیدەکانمان

نازناو: شەڤگەر ئامەد

ناو و پاشناو: وەدات چەتین

شوێنى لە دایکبوون: ئامەد

ناوى دایک و باوک: هەدیە – حوسێن

کات و شوێنى شەهیدبوون: ٧ى حوزەیرانی ٢٠١٨ / ئامەد

نازناو: زنار ئازاد (ئامەد)

ناو و پاشناو: هیڤا یوکسەکباگ

شوێنى لە دایکبوون: ئامەد

ناوى دایک و باوک: گیولەر - عەبدولنەقیب

کات و شوێنى شەهیدبوون: ٧ى حوزەیرانی ٢٠١٨ / ئامەد

نازناو: دیجلە هێڤیدار

ناو و پاشناو: رۆژبین ئایکۆل

شوێنى لە دایکبوون: مێردین

ناوى دایک و باوک: ئایشەن - داود

کات و شوێنى شەهیدبوون: ٩ى حوزەیرانی ٢٠١٨ / ئامەد

نازناو: دلۆڤان بەختیار

ناو و پاشناو: فاتێح کرتای

شوێنى لە دایکبوون: ئامەد

ناوى دایک و باوک: فەخرییە - عەبدولقادر

کات و شوێنى شەهیدبوون: ٩ى حوزەیرانی ٢٠١٨ / ئامەد

ر.م