هەپەگە ناسنامەى ٥ گەریلا شەهیدەکەى ئازاخپێرتی بڵاوکردەوە

ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنیى هەپەگە ناسنامەى دیجلە زافەر فەرماندەى یەژەئا ستار و ٤ گەریلای شەهیدى بڵاوکردەوە، کە ١٧ی ئاب لە شەڕێکدا لە دژی سوپاى تورکیاى داگیرکەر شەهید بوو بوون.

هەپەگە رایگەیاند، بەپشتیوانیى فڕۆکەى بێفڕۆکەوان لە ١٧ی ئابی ٢٠١٨دا لە هەرێمی ئازاخپێرت لە پارێزگاى چەولیک شەڕێکى قورس لە نێوان گەریلاکانیان و سوپاى تورک دا روویداوە و لەو شەڕەدا دیجلە زافەر فەرماندەى یەژەئاستار و ٤ گەریلا لە دواى شەڕێکى قارەمانانە شەهید بوون.

لە راگەیاندراوەکەى هەپەگەدا هاتووە:

"سوپاى تورکی داگیرکەر لە ١٦ی ئابی ٢٠١٨دا لە سنووری ناوچەى شەهید خەبات لە پارێزگاى چەولیک ئۆپراسیۆنێکى بەرفراوانى دەستپێکرد. لە ١٧ی ئابدا لە نێوان هێزەکانمان و داگیرکەراندا شەڕ روویدا. لەو شەڕەدا ژمارەیەکى زۆر سەربازی دوژمن کوژران و ژمارەیەکى زۆریشیان لێ بریندار بوو. هەر لەو شەڕەدا هەڤاڵ دیجلە و ٤ گەریلای ترمان لە دواى شەڕێکى قارەمانانە شەهید بوون.

ناسنامەى گەریلا شەهیدەکان

نازناو: دیجلە زافەر

ناو و پاشناو: رایفە یلماز

شوێنى لە دایکبوون: مێردین

ناوی دایک و باوک: لەمان – حەسەن

شوێن و کاتى شەهیدبوون: چەولیک / ١٧ی ئابی ٢٠١٨

***

نازناو: فەرهاد رۆدی

ناو و پاشناو: سایگی ئایدن

شوێنى لە دایکبوون: موش

ناوی دایک و باوک: هولیا – سەعید

شوێن و کاتى شەهیدبوون: چەولیک / ١٧ی ئابی ٢٠١٨

***

نازناو: رەشید چەولیک

ناو و پاشناو: ڤەیسەڵ ئالپ ئەرسەلان

شوێنى لە دایکبوون: چەولیک

ناوی دایک و باوک: فایزە – کەمال

شوێن و کاتى شەهیدبوون: چەولیک / ١٧ی ئابی ٢٠١٨

***

نازناو: یۆنا دێرسیم

ناو و پاشناو: ئەرۆل ئولوجا

شوێنى لە دایکبوون: دێرسیم

ناوی دایک و باوک: سایمە – موستەفا

شوێن و کاتى شەهیدبوون: چەولیک / ١٧ی ئابی ٢٠١٨

***

نازناو: زین خوەزا

ناو و پاشناو: سونا ئاجا

شوێنى لە دایکبوون: شرنەخ

ناوی دایک و باوک: عایشە – یوسف

شوێن و کاتى شەهیدبوون: چەولیک / ١٧ی ئابی ٢٠١٨

ر.م