هەپەگە ناسنامەی گەریلایەکی ئاشکرا کرد کە لە ئیدرشەهید بووە

ناوەندی ڕاگەیاندنی هەپەگە ناسنامەی گەریلایەکی ئاشکرا کرد کە لەڕێکەوتی ٤ی کانوونی دوویەم/١٤ی بەفرانبارلە شەڕی دژی سوپای داگیرکەری تورکیا شەهیدبووە.

لە ڕاگەیەنراوەکەی هەپەگەداهاتووە:

"لە ڕاگەیەنراوەکەی ٥ی کانوونی دوویەمدا ڕامانگەیاند کە لە ڕێکەوتی ٤ی کانوونی دوویەم/١٤ی بەفرانبار گەریلاکانمان لە نزیک بارەگای سەربازی ئاخورلە ناوچەی ئیدرلەدژی سوپای داگیرکەری تورکیا چالاکییان ئەنجامدا ولەوچالاکییەدا ٥سەربازی سوپای تورکیا کوژران و گەریلایەکی ئێمە بەناوی (ئوزگور ڕونی) دوای شەڕێکی قارەمانانە شەهیدبوو.

ناسنامه‌ی گه‌ریلا شه‌هیدهکەمان‌:

 

ناسناو: ئوزگور ڕونی
ناو و پاشناو: عەبدولا ئایکون
شوێنی له‌دایكبوون: مووش
ناوی دایك و باوك: چەکدەم - یوسف
شوێن و كاتی شه‌هیدبوون: ئیدر–٤کانوونی دووه‌می ٢٠١٨

ئوزگەر ڕونی

هەڤالی ئێمە ئوزگەر رونی لە ساڵی ١٩٩٥ لەناوچەی کوپێ-ی مووش لەناوماڵباتێکی ولاتپارێزدا لەدایک بوو. لەهەمبەرفشارو فاشیزمی دەوڵەتی تورک سەری دانەنەواند و بەشداری ناو ڕیزەکانی گەریلا بوو. هەڤالی ئێمە کە ڕووی ڕاستەقینەی دوژمنی بۆدەرکەوتبوو، بەدل بەشداری ناو تەڤگەری ئازادی کوردستان بوو. بە فیداکاری، خاکی بوون ودلپاکی لەناوهەڤالانی خۆیدا دەناسرا. بەردەوام یەکێک لەو گەریلایانەی ڕیزی پێشەوە بوو بۆشەڕلەدژی فاشیزمی دەوڵەتی تورک. هەتا دواهەناسەی خۆی بۆئازادی کوردستان تێکۆشانی کرد.

ئێمە وەک هەپەگە سەرەخۆشی لە بنەمالەی شەهید ئوزگورو گەلی کوردستان دەکەین و جارێکی تربەڵێن دەدەین کە ئاواتەکانی شەهیدان دەگەێنینە ئەنجام."

https://anfsorani.com/%DA%A9%D9%88%D8%B1%D8%AF%D8%B3%D8%AA%D8%A7%D9%86/%D9%87%DB%95%D9%BE%DB%95%DA%AF%DB%95-%D9%84%DB%95-%D8%A6%DB%8C%D8%AF%D8%B1%DB%8E-%D9%A5%D8%B3%DB%95%D8%B1%D8%A8%D8%A7%D8%B2%DB%8C-%D8%B3%D9%88%D9%BE%D8%A7%DB%8C-%D8%AA%D9%88%D8%B1%DA%A9%DB%8C%D8%A7-%DA%A9%D9%88%DA%98%D8%B1%D8%A7%D9%86-7709

ک-ش