هەپەگە چوار گەریلا کە لە ئاگری و هاتای شەهید بوون بەبیر هێنایەوە

ناوەندی راگەیاند و چاپەمەنی هێزەکانی پارستنی گەل – هەپەگە چوار گەریلا کە لە ئاگری و هاتای شەهید بوون، بەبیر هێنایەوە. هەپەگە هەروها رایگەیاند لە حەفتەنینیش سەربازێکی تورک کوژراوە.

هەپەگە لەم بارەیەوە راگەیێنراوێکی بڵاو کردەوە کە تییایدا هاتووە:

"هێزەکانمان لە چوارچێوەی هەنگاوی شۆڕشگێریی جەنگی حەفتەنین، کەل هەرێمی حەفتەنینی سەر بە هەرێمەکانی پاراستنی میدیا بەردەوامە، لە ٢٧ی تشرینی دووهەم لە دژی سوپای تورکی داگیرکەر چالاکییەکی ئەنجامدا،  سەربازەکانی تورک کە لە سەر گردێک جێگیر ببون، گورزێکی کوشندەیان بەرکەوت و لە ئەنجامدا سەربازێکی دوژمن کوژرا. هێزەکانمان هەمان رۆژ کامێرایەکی چاودێرییان لە سەر هەمان گرد پێکاو لەناویان برد.

لە لێدوانەکەی ٢٧ی تشرینی دووهەمدا رامانگەیاندبوو سوپای تورکی داگیرکەر لە ٢٥ی تشرینی دووهەم لە گەلیی ئەرمووشی سەر بە هەرێمی خواکورکی هەرێمەکانی پاراستنی میدیا، دەستی بە ئۆپڕاسیۆنێک کردووە. هێزی داگیرکەر هەمان رۆژ لە ئێوارەوە تا درەنگانێکی شەو، بە فڕۆکە و هەلیکۆپتەری جەنگی ناوچەکەیان بۆردومان کرد. جموجوڵی هێزی داگیرکەر تا بەیانیی رۆژی ٢٦ی تشرینی دووهەم بەردەوام بوو. لە ئەنجامی بۆردومانەکاندا، هێزەکانمان هیچ زیانێکیان پێ نەگەیشت.

لە لێدوانەکەی ١٤ی تشرینی دووهەمیشدا رامانگەیاندبوو، سوپای تورکی داگیرکەر لە ٧ و ٩ی تشرینی دووهەم لە ناوچەی کرێ حالاج-ی ناوچەی بازیدی ئاگری دەستی بە ئۆپڕاسیۆن کردووەو ڕامانگەیاندبوو لە ئەنجامی ئۆپڕاسیۆنەکەدا ٣ لە هەڤاڵانمان شەهید بوون. زانیارییەکان لە بارەی ئەو ٣ هەڤالە شەهیدەمان بەم شێوەیەیە:

نازناو: دەلیل سەحەد

ناوی تەواو: هالیس ئەرسایان

شوێنی لەدایکبوون: وان

ناوی دایک و باوک: زاهیدە-عیسا

بەروار و شوێنی شەهیدبوون: ٩ی شرینی دووهەمی ٢٠١٩-وان

***

نازناو: ئەریش مۆردەم

ناوی تەواو: ئەمرەن شەمس

شوێنی لەدایکبوون: ماکو

ناوی دایک و باوک: دیلبەر- لەزگین

بەروار و شوێنی شەهیدبوون: ٩ی شرینی دووهەمی ٢٠١٩ – وان

***

نازناو: هارون نەورۆز

ناوی تەواو: عەزیز پولمەحمود

شوێنی لەدایکبوون: ماکو

ناوی دایک و باوک: پیرۆزە- عوسمان

بەروار و شوێنی شەهیدبوون: ٩ی شرینی دووهەمی ٢٠١٩- وان

هەروها لە لێدوانەکەی ١٤ی تشرینی دووهەمدا رامانگەیاندبوو، لە ٢٦ی تشرینی یەکەم لە بەرزاییەکانی ناوچەی ئەسکەندەرونی شاری هاتای لە نێوان هێزەکانی ئێمە و داگیرکەران دا شەر و پێکدادان روویداوەو لە ئەنجامدا هەڤاڵێکمان کە لە دژی دوژمن بە قارەمانانە جەنگا، شەهید بوو. زانیارییەکان لەسەر ئەو هەڤاڵە شەهیدەمان بەم شێوەیەیە:

نازناو: هاوار هاوارە

ناوی تەواو: رەشید موسا

شوێنی لەدایکبوون: عەفرین

ناوی دایک و باوک: زەکیە-حەسەن

بەروار و شوێنی شەهیدبوون: ٢٦ی شرینی دووهەمی ٢٠١٩-ئامانوس

کوردستان لە مێژووەو هەمیشە بووەتە ئامانجی هێرشە داگیرکەرییەکان  و گەلی کوردستانیش لە دژی ئەو هێرشانە هەمیشە خاک و پیرۆزییەکانی پاراستووە. گەلی کوردستان لە دژی ئەو هێرشانە هیچ کات سەری دانەنواندووە و بە پشتیوانی هێزەکانیی، خۆڕاگریی خۆی بەردەوام کردووە و خۆی گەیاندووەتە ئەم سەردەمە. کەسایەتە قاڕەمانەکانی ناو کوردستان، بوون بە بەرگریکاری گەلەکەیان و بۆ ئەم مەبەستەش قوربانیی گەورەیان دا. بەشێک لەو قارەمانانە دەلیل و ئەریش و هارون و هاوار بوون کە ئاواتی ئازادیی گەلەکەیان خستە ئەستوو، بە شێوەیەکی چالاک لە شاخەکانی کوردستان بەشداری تێکۆشان بوون. لە هەر ناوچەیەک کە خەباتیان کرد بە گیانی فیداکارانە، بوون بە هاوڕێی نمونەیی و بۆ ژیانێکی ئازاد لە ناو هەموو سەختی و بارودۆخێکدا، تێکۆشانیان کرد و بوون بە نوێنەری ژیانی ئازاد.

سەرتا سەرەخۆشی خۆمان ئاڕاستەی خانەوادەی بەڕێزی هەریەک لە هەڤاڵانمان دەلیل و ئەریش و هارون و هاوار و گەلە وڵاتپارێزەکان دەکەین و بەڵێنیش دووپات دەکەینەوە ئاڵای ئازادیی شەهیدانمان بەرز و شەکاوە دەهێڵینەوە.

ز.ش