١٣ سه‌ربازی توركیا كوژران
گه‌ریلاكانی هه‌په‌گه ڕۆژی ٢٤ی ته‌مووز\٢ی گه‌لاوێژ چوار سه‌نگه‌ری سوپای توركیان ڕووخاند و ١٢ سه‌ربازیان كوشتن.
گه‌ریلاكانی هه‌په‌گه ڕۆژی ٢٤ی ته‌مووز\٢ی گه‌لاوێژ چوار سه‌نگه‌ری سوپای توركیان ڕووخاند و ١٢ سه‌ربازیان كوشتن.
ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی هێزه‌كانی پاراستنی گه‌ل (هه‌په‌گه) ده‌رباره‌ی دوایین چالاكییه‌كانی گه‌ریلاكانی هه‌په‌گه و یه‌ژاستار ڕاگه‌یه‌نراوێكی بڵاوكرده‌وه. ڕایگه‌یاند، له ئه‌نجامی چالاكییه‌كانی گردی شه‌هید ساریا-ی خواكورک و ناوچه‌ی گه‌ڤه‌ری جۆله‌مێرگ لایه‌نی كه‌م ١٣ سه‌رباز كوژراون.
ده‌قی ڕاگه‌یه‌نراوی هه‌په‌گه:
هێزه‌كانمان له چێوه‌ی هه‌ڵمه‌تی شۆڕشگێڕیی شه‌هید باگه‌ر و شه‌هید ڕۆنیادا چالاكیی كاریگه‌ریان له دژی سوپای تورک ئه‌نجام داوه.
دوو كه‌س به ناوه‌كانی هاشم حه‌سه‌ن و جه‌به‌لی بالی كه خه‌ڵكی گوندی كاپۆرتێی سه‌ربه ناوچه‌ی گه‌ڤه‌ری جۆله‌مێرگن، ده‌رباره‌ی بابه‌تی كاركردن بۆ سوپای ده‌وڵه‌تی تورک ده‌یان جار له لایه‌ن هێزه‌كانمانه‌وه هۆشدارییان پێدراوه. پاش ئه‌وه‌ی گوێیان به هۆشدارییه‌كانمان نه‌دا، شه‌وی ٢٣ی ته‌مووز\١ی گه‌لاوێژ كاتژمێر ٢٢ هێزه‌كانمان ئاگریان له ٣ كامیۆن، ٢ شۆفڵ و چه‌ندین ئامێری دیكه‌ی كارگه‌یه‌ک به‌ردا و له‌ناویان بردن كه هی ئه‌و دوو كه‌سه بوون.
له گه‌ڤه‌ر ٤ سه‌نگه‌ر ڕووخێنران و ١٢ سه‌رباز كوژران
٢٤ی ته‌مووز\٢ی گه‌لاوێژ كاتژمێر ٨ هێزه‌كانمان له دژی سوپای توركی داگیركه‌ر كه له گردی شه‌هید ئافات-ی ناوچه‌ی گه‌ڤه‌ر جێگیر بووبوو، چالاكییه‌كیان كرد. له‌نزیكه‌وه له سه‌نگه‌ر و بنكه‌كانی دوژمن درا و ٤ سه‌نگه‌ر ڕووخێنران. ئه‌وه‌نده‌ی ڕوون بووه‌ته‌وه ١٢ سه‌رباز كوژراون. سوپای توركی داگیركه‌ر دوای چالاكییه‌كه به پشتیوانی كۆپته‌ره‌كانی كوژراو و برینداره‌كانی له ڕێی كۆپته‌ری سكۆرسكی له ناوچه‌كه هه‌ڵگرتنه‌وه.
هه‌مان ڕۆژ كاتژمێر ١٢:٢٠ هێزه‌كانی یه‌ژاستار (یه‌كینه‌كانی ژنی ئازاد) له دژی جموجۆڵی داگیركاری له هه‌رێمی خواكورکی سه‌ربه هه‌رێمه‌كانی پاراستنی مه‌دیا، دژی سه‌ربازانی ده‌وڵه‌تی تورک كه له دارستانی گردی شه‌هید ساریا داریان ده‌بڕی، چالاكییه‌كی نیشانه‌شكێنییان ئه‌نجام دا. له‌م چالاكییه‌دا سه‌ربازێك كوژرا.
دوای ئه‌و چالاكییه‌ی له دژی سه‌ربازانی گردی شه‌هید ساریا كرا، هێزه‌كانمان كاتژمێر ١٩:٣٠ له گردی شه‌هید ده‌روێش-ی هه‌رێمی خواكورک شۆفڵێكی ده‌وڵه‌تی توركیان كرده ئامانج. به‌تووندی له شۆفڵه‌كه درا، به‌ڵام ژماره‌ی كوژراو و برینداره‌كان ڕوون نه‌بوویه‌وه.
فڕۆكه جه‌نگییه‌كان بۆردومانی قه‌ندیلیان كرد
ڕۆژی ٢٤ی ته‌مووز\٢ی گه‌لاوێژ ده‌وروبه‌ری كاتژمێر ١٦ - ١٧:٣٠ فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی توركیا ده‌وروبه‌ری گوندی بێپالان-ی سه‌ربه هه‌رێمی قه‌ندیلی سنووری هه‌رێمه‌كانی پاراستنی مه‌دیا و كاتژمێر ٢٠:١٥ ده‌ڤه‌ری كورۆژاهرۆ-ی سه‌ربه هه‌رێمی زاپ-یان بۆردومان كرد.
s.m