٢٧ هاوڵاتیی ئێزدی ڕاده‌ستی ئه‌نجومه‌نی خۆبه‌ڕێوه‌به‌ریی شه‌نگال كرانه‌وه‌

٢٧ هاوڵاتیی ئێزدی كه‌ له‌ لایه‌ن هێزه‌كانی سووریای دیموكراتی (قه‌سه‌ده‌) له‌ ده‌ستی چه‌ته‌كانی داعش ڕزگاركرابوون، ڕاده‌ستی ئه‌نجومه‌نی خۆبه‌ڕێوه‌به‌ریی دیموكراتیی شه‌نگال كرانه‌وه‌.

هێزه‌كانی سووریای دیموكراتی (قه‌سه‌ده‌) له‌ هه‌ڵمه‌تی ڕزگاركردنی باغۆز ده‌یان هاوڵاتیی ئێزدییان له‌ ده‌ستی چه‌ته‌كانی داعش ڕزگاركردبوو. به‌شێكیان ڕاده‌ستی خانه‌واده‌كانیان و به‌شێكیشیان ڕاده‌ستی ئه‌نجومه‌نی خۆبه‌ڕێوه‌به‌ریی دیموكراتیی شه‌نگال كرانه‌وه‌.

٢٧ هاوڵاتیی ڕزگاركراوی ئێزدی‌ كه‌ سه‌ره‌تا برابوونه‌ كه‌مپی هۆلێ له‌ شاری حه‌سه‌كه‌ و دواتر ڕاده‌ستی ماڵی ئێزدییه‌كانی حه‌سه‌كه‌ كرابوون،‌ به‌ مه‌ڕاسیمێك  ڕاده‌ستی ئه‌نجومه‌نی خۆبه‌ڕێوه‌به‌ریی دیموكراتیی شه‌نگال كران. له‌ مه‌ڕاسیمه‌كه‌دا شیار حه‌سه‌كه‌ فه‌رمانده‌یه‌كی قه‌سه‌ده‌ و به‌ڕێوه‌به‌ر و ئه‌ندامانی ماڵی ئێزدییه‌كانی حه‌سه‌كه‌ ئاماده‌ بوون. بڕیاره‌ دواتر له‌ ناوچه‌ی خانه‌سۆری شه‌نگال ڕزگاركراوه‌كان ڕاده‌ستی خانه‌واده‌كانیان بكرێنه‌وه‌.

ناوی ئه‌و كه‌سانه‌ی ڕزگاركراون:

سوعاد سه‌یدۆ خه‌لاف (٢٩ ساڵان) - شه‌نگال
جیهان خه‌لاف مراد (١٨ ساڵان) - حه‌ردان
ئیقبال خه‌لیل براهیم (٢٤ ساڵان) - كۆچۆ
ڕێزان شاكر مه‌حموود (١٣ ساڵان) - كۆچۆ
سامیح فه‌لاح لایلۆ (٧ ساڵان) - سبا شێخ خدر
داود سلام خه‌لاف (١١ ساڵان) - حه‌ردان
ئازیزه‌ سه‌بری براهیم (٢٥ ساڵان) - حاتمی
شامل سمایل خودێدا (١١ ساڵان) - كۆچۆ
خوناف خدر ئودایب (٣٤ ساڵان) - كۆچۆ
سادیه‌ ساسر خه‌لاف (١٣ ساڵان)
سوهام ناسر خه‌لاف (١١ ساڵان)
جه‌مال زیاد حه‌یده‌ر (١٥ ساڵان) - سۆلاخ
خۆخێ حه‌سه‌ن ده‌خیل (١٥ ساڵان) - سۆلاخ
سه‌لوا خێرۆ (١٠ ساڵان) - سۆلاخ
دلڤین قاسم براهیم (٣٤ ساڵان) - تل قه‌ساب
سه‌فوان حوسێن (١٣ ساڵان)
ئه‌رده‌لان حوسێن (١١ ساڵان)
به‌یان حوسێن (٨ ساڵان)
جیهان حوسێن (٥ ساڵان)
ئه‌مشا سه‌عید سمایل (١٥ ساڵان) - تل قه‌ساب
ئه‌ڤین مه‌حموود (١٥ ساڵان) - ڕه‌مبووسی
موفه‌ید قاسم (١٠ ساڵان) - قاپووسی
سواد عه‌لی (١٥ ساڵان) - سۆلاخ
جیهان به‌ره‌كات (١٧ ساڵان) - كۆچۆ
شه‌یما هه‌مزۆ (٨ ساڵان)
عه‌مه‌ر هه‌مزۆ (٥ ساڵان)
دلژین فه‌رمان (١٠ ساڵان) - كۆرا ئه‌ڤدۆ شه‌نگال

s.m