نزیکەی ٧٠ حزب و ڕێکخستن و رێکخراو کە لە ناویاندا کەنەکە، یەکێتی، گۆڕان، پەیەدە، پەژاک، کۆدار و کۆمەڵەش هەن، داوایان لە ڕێکخراو و کۆمەڵگای نێودەوڵەتی کرد، ئاسمانی ڕۆژئاوای کوردستان لە بەرامبەر فڕۆکەکانی جەنگی تورک دابخەن.
ڕاگەیەندراوی حزب و ڕێکخستن و رێکخراوەکان بەم شێوەیەیە:
بۆ کۆمەڵگای نێودەوڵەتی و ڕێکخراوە نێودەوڵەتیەکان
تورکیا یاسای نێودەوڵەتی پێشێل کردووە و دەربازی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا و ڕۆژئاوای کوردستان دەبێت و خەڵکی مەدەنی بۆردومان دەکات. کاتی ئەوە هاتووە بێجگە لە قسە، جیهان ئەرکی سەرشانی جێبەجێبکات.
دەمانەوێت ئاسمانی ڕۆژئاوا بەڕووی فڕۆکەکانی دەولەتی تورک دابخرێت.
سیاسەتی ڕەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆک کۆماری تورکیا و بەشار ئەسەد، لە ڕابردوو دا هەوڵی پاکتاوی ئەتنیکی کوردیان داوە و لە ئێستاشدا هەمان کار دەکەن.
بانگەوازیمان بۆ ڕێکخراوە نێودەوڵەتیەکان ئەوەیە دەستوەردان بکەن. ژمارەیەکی زۆری وڵاتانی ڕۆژئاوا بە فرۆشتنی چەک یارمەتی تورکیا دەدەن و تاوانی پاکتاوی ئەتنیکی لەدژی مرۆڤایەتی دەکەن.
بانگەوازیمان بۆ کۆمەڵگای نێودەوڵەتی ئەوەیە فشاری دیپلۆماسی لەدژی تورکیا دەستپێبکەن.
ئێمە کۆمەڵگای نێودەوڵەتی بە توندی ڕەخنە دەکەین، ئەوان خۆیان لەم شەڕە بەدووردەگرن. هەموو ڕۆژێک مرۆڤ دەکوژرێن. پێویستە سیاسەتێکی ڕوون لەدژی ئەردۆغان بگرێتە بەر. پێویستە ئەندامێتی تورکیا لە ناتۆ یەکسەر ڕابگیرێت. لە هەنگاوی دووەمدا بانگەوازیمان ئەوەیە تورکیا لە ناتۆ دەربکرێت. کارەساتی مرۆیی لەم شەڕەدا بێپێوانەیە.
ڕۆژئاوای کوردستان لەدژی داعش نرخەکانی ئێمەی پاراست. ڕۆژئاوا ئارامی سوریا و ئاسایشی کەمەنەتەوەکانی و ئایینەکانی پاراست و پەرسپەکتیفێکی دیموکرتیکە. پێویستە کۆمەڵگای نێودەوڵەتی و سازیێن ناڤدەوڵەتی ڕێگە نەدەن ئەردۆغان لە ڕێگەی ناردنی پەنابەرەوە هەڕەشەیان لێبکات.
ئەم شەڕە شەڕی ئەوروپاشە. ئەو کەسانەی رێگە بە دروستبوونی تیرور دەدەن لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، ئارامی ئەوروپاش تێکدەدەن و بەو هۆیەشەوە داعش دەرفەتەکە بەکاردەهێنێت و خۆی بەرێکخستن دەکاتەوە.
حز و لایەنەکان کە ئیمزایان لە ژێر ڕاگەیەندراوەکەدا کردووە:
• KNK (Kongreya Netewêyi ya Kürdistanê)
• YNK (Yektiya Nistimane Kurdistan)
• PYD (Partiya yekîtiya Demokrat)
• PDKS( Partiya Demokrat kurdi ya sûrî)
• Partiya çep a kurd li sûrî.
• Tevgera nûjen ya kurdistanî-sûrya.
• EL-PARTİ(Partiya demokrata kurde li Suri)
• Partiya demokrata pêşverû ya kurd li sûrıya.
• Partiya çep a Demokrat li sûrıya
• Partiya yekîtiya kurd li sûriya
• Partiya rêkeftin a kurd li sûrya.
• Partiya çaksaziya kurd li sûriya.
• Partiya kesk a Kurdistanî li sûriya.
• Partiya demoqrata Kurdistanî li sûrya.
• Partiya Komunist a Kurdistanî li sûriya.
• Partiya yekîtiya sûryanî li sûrya.
• PJAK (Partiye jiyana Azada kurdistan)
• Sazimana xebata Kurdistan Iran
• Partiya serbestiya kurdistanê
• Partiya Yekiti
• PIK (Partiya islamiya Kürdistan)
• Partiya Azadiye Kürdistana
• Rêkxistna Kurdistaniyan hizbê komonîstê iranê -
• Revolutionar -Union Of Kurdistan
• KOMALA- Kurdistan organisation of Communist Party of Iran
• KODAR(Civaka demokratîk û Azada rojhelatê Kurdistan)
• KAR(Civaka jinên rojhelatê Kurdistanê)
• KKP ( Partiya Kominista Kurdistan)
• Mezopotamya Özgürlük partisi
• Platforma dimokratîkê Pilatforma Yarsan iran
• Mezopotamya Halk Kongresi
• KCDK-E (Kongra Civaka Kürdistaniyan Ewrupa)
• Welt Kurdische Organisation (wko) .ev.
• Sazmana Xebatê Kürdistana iran
• Mezopotamya Dayanişma Derneğ
• TJK-E (Tevgera Jinê Kürdistanê Ewrupa)
• Platforma yarsan
• Platforma Zagros
• Platforma Hora
• Yekitiya şoreşgeran
• Yarikurd Organization
• Yarsan Democratic Organization
• Tevgerê dimokratîk yarsan
• Kurdisch Gemeînde Deutschland
• Kurdischer Geminde Stuttgart
• CİK (Civaka Islamîaya Kurdistan)
• NAVEN e.V Bonn
• FEDA ( Federesyona Elewîyên Kurdistan)
• NAV – YEK ( Federasyona Komelen Ezidiya)
• Kurdische Zentrum Berlin
• CIK ( Civaka Islamiya Kurdistan
• Enstituta Kurdî – Almamaya
• Enstituta Kurdî – Brüksel
• MŞD ( Meclisa Şingal ya Derveyi Welat)
• YMK ( Yekîtîya Mamostayên Kurdistan)
• YES (Yekitiya Êzdiyên Suri)
• Kurdisch Gemeînde Brandenburg - Berlîn
• ESU (Yekitiya Süryaniye Ewrupa)
• Mala Kurda Berlîn
• Komela Rojan Niviskar Berlin
• Civakê Kurd Berlin
• Komela Rojava Berlin
• Mala gele Kürdistan e.V Berlin
• Kurdische Frauen im Exil Berlin
• The Socialist Trend of koala
• Welt Kurdische Organisation(WKO) e.V