پارتی ئازادی هۆڵەندا: لە عەفرین داعش لە بری تورکیا شەڕ دەکات

پارتی ئازادی هۆڵەندا کە پارتێکی ئۆپۆزسیۆنە لە پێشنیارپرسێکدا بۆ پارلەمانی ولاتەکەی ڕاگەیاند: "لە عەفرین چەتەکانی داعش لە بری دەوڵەتی تورکیا شەڕ دەکەن و پێسیوستە لە سەر پەیوەندی و هەماهەنگی لەگەڵ داعش ناتۆ لێپرسینەوە لە ڕژێمی تورکیا بکات".

ەیوەندی و هەماهەنگی نێوان چەتەکانی داعش و ڕژێمی تورکیا دەبێتە ڕۆژەڤی پارلەمانی شانشینی هۆڵەدا.
لەو چوارچێوەیەدا، پارتی ئازادی هۆڵەندا کە پارتێکی ئۆپۆزسیۆنە لە پێشنیارپرسێکدا بۆ پارلەمانی ولاتەکەی ئاشکرای دەکات: "چەتەکانی داعش  لە عەفرین چالاکن".
پارتەکە ڕاگەیاند: "ئەگەری زۆری هەیە ئەندامانی داعش لە سەرسنوری تورکیاوە بەهەماهەنگی دەسەڵاتدارانی تورکیا دەربازی عەفرین و ناوچە سنوریەکانی دیکەی باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا بکرێن و بەو ئامانجەی لەوێ جێگیر بکرین".

پێشنیارپرسەکە لە لایەن ڕایمۆند ڕۆن وتەبێژی سیاسەتی دەرەوەی پارتی ئازادی هۆڵەندا ئامادەکراوە و تێیدا باس لەوە دەکرێت "پاش ئەوەی چەتەکانی داعش دەگەنە عەفرین لەوێ لە بری هێزەکانی دەوڵەتی تورکیا دەجەنگن".
لە وەڵامی پێشنیارپرسەکەی پارتی ئازادیدا وەزیری دەرەوەی هۆڵەندا ستیف بلۆک ڕایگەیاند: "دەکرێت بەهۆی بەرژەوەندییانەوە هەندێک لە چەتەکانی داعش خۆیان بخزێنە نێو ڕیزەکانی گرووپە دژبەرەکانەوە".
وەزیرە هۆڵەندیەکە لە وەڵامی پرسیاری لەو داعشانەی لیستی ناوەکانیان بڵاوکراوەتەوە و دەربازی عەفرین بوون، ئایا هۆڵەندیان تێدایە یان، وتوویەتی، نازانم.
وەزیری دەرەوەی هۆڵەندا ستیف بلۆک سەبارەت بە سنورەکانی ڕۆژهەڵات و باکوری سوریا لەگەڵ تورکیا بەجێکردنی چەتەکانی داعش تێیدا وتویەتی: "لەو سنورانە هەماهەنگی ئەمریکا و تورکیا هەیە و سەربازانی ئەوان لەوێ دەبن".
لە پێشنیارپرسەکەدا داوا لە حکومەتی هۆڵەندا کراوە، "تا داخوازی ئاڕساتەی ناتۆ بکات، لە سەر پەیوەندی و هەماهەنگی لەگەڵ داعش لێپرسینەوە لە ڕژێمی تورکیا بکرێت".

ماوەیەک پێش ئێستا سەرچاوە هەرێمیەکان و چەندین دەزگای راگەیاندنی لۆکاڵی و جیهانی باسیان لە بوونی داعش لە عەفرین کرد بوو، کە بە هەمانگەنگی دەولەتی تورکیا لەوێ بەجێ کراون.
ڕژێمی تورکیا ڕۆژانە لە عەفرین لە ڕێگەی تاقمە چەتەکانییەوە شەڕی کورد دەکات، چەتەکانی کوشتن، ڕفاندن و ئەشکەنجە و گۆڕینی دیموگرافیای هەرێمەکەیان کردووەتە ئەرکی سەرەکیان.
 

هـ.هـ