پۆلیسی توركیا هێرشی كرده سه‌ر گۆڕستانێكی گه‌ڤه‌ر
كرده‌وه نامرۆڤایه‌تییه‌كانی ڕژێمی ئاكه‌په له كوردستان به‌رده‌وامن. پۆلیسی تورك هێرشی كرده سه‌ر گۆڕستانی گه‌ڕه‌كی ئۆرمان له ناوچه‌ی گه‌ڤه‌ر-ی سه‌ر به پارێزگه‌ی جۆله‌مێرگ.
كرده‌وه نامرۆڤایه‌تییه‌كانی ڕژێمی ئاكه‌په له كوردستان به‌رده‌وامن. پۆلیسی تورك هێرشی كرده سه‌ر گۆڕستانی گه‌ڕه‌كی ئۆرمان له ناوچه‌ی گه‌ڤه‌ر-ی سه‌ر به پارێزگه‌ی جۆله‌مێرگ.
بۆ شه‌شه‌مین جار پۆلیسی تورك هێرشی كرده سه‌ر گۆڕستانی گه‌ڕه‌كی ئۆرمان له ناوچه‌ی گه‌ڤه‌ر. له گۆڕستانه‌كه‌دا گۆڕی گه‌ریلاكانی هه‌په‌گه، یه‌په‌گه و په‌ژه هه‌ن. هه‌روه‌ها گۆڕی سوله‌یمان ئاكسوو هه‌یه كه یه‌كێك بوو له‌و ٣٣ گه‌نجه‌ی ٢٠ی ته‌مووزی ٢٠١٥ له ئه‌نجامی هێرشی داعش ژیانی له‌ده‌ستدا.
شایه‌تحاڵان ڕایانگه‌یاند، دره‌نگانی شه‌وی پێنجشه‌ممه ٤ ئۆتۆمبێلی زرێپۆش و شۆفڵێك له‌گه‌ڵ پۆلیسی تیمه تایبه‌ته‌كان هاتنه گۆرستان و ده‌ستیان به تێكدانی گۆڕستانه‌كه كرد. شایه‌تحاڵان گوتیشیان پۆلیسه‌كان ٤ كاتژمێر له گۆڕستانه‌كه ماونه‌ته‌وه و دوای تێكدانی گۆڕستان له به‌ره‌به‌یاندا ڕۆیشتوون.
هێزه‌كانی ڕژێم دیواری ده‌وری گۆڕستانه‌كه‌یان هه‌ڵوه‌شاندووه، كێلی گۆڕه‌كانیان شكاندووه و گوڵی سه‌ر گۆڕه‌كانیشیان هه‌ڵقه‌ندوون و شكاندوون. به‌شێكی زۆری گۆڕستانه‌كه تێكدراوه و هێشتا شوێنپێی پۆستالی پۆلیسه‌كان دیاره.
s.m