"پێویستە پەرلەمانى کوردستان بۆ کۆتایهێنان بە بۆردومانەکانى تورکیا کۆبێتەوە"

بەرەی  نیشتمانی داوا لە حکومەتی عێراق و هەرێم دەکات لەسەر بۆ ردوومانی ناوچەی ئامێدی و شەهیدکردنی ٣ هاووڵاتیی سڤیل وشیاری بدرێتە کۆنسوڵی تورکیا لە هەرێمی کوردستان بۆ ئەوەی جاریکیتر تورکیای داگیرکەر ڕوداوی لە جۆرە دووبارە نەکاتەوە.

دەربارەی بۆردوومانی فڕۆکە شەکەرەکانی تورکیای داگیرکەر و شەهیدکردنی ٣ هاووڵاتیی مەدەنیی ناوچەی ئامیدی، بەرەی نیشتمانی  بە ڕاگەیندراویکی بڵاوکردەوە و تیایدا بۆردومانەکە و شەهیدکردنی ئەو ٣ هاووڵاتییە ئیدانە کراوە.

لە راگەیاندراوەکەى بەرەی نیشتمانی دا ئەوەش هاتووە "نیوەڕۆی ڕۆژی چوارشەممە فڕوكە جەنگییەكانی سوپای توركیای داگیركار بوردمانێكی كوێرانە و دڕندانەی ناوچەیەكی گوندی ئەرەدنای سەر بە دەڤەری ئامێدی سەر بە پارێزگای دهۆكیان كرد بە بیانوی  بونی بارەگاكانی پارتی كرێكارانی كوردستان پەكەكە و لە ئەنجامی ئەو بۆردومانە بە داخ و پەژارەیەكی زۆرەوە سێ هاوڵاتیی كورد شەهید بون بەناوەكانی (ئیسماعیل حەسەن، دلۆڤان ساڵح و ڕەمەزان محەمەد)".

لە راگەیاندراوەکەى بەرەی نیشتمانیدا ئەوەش خراوەتەڕوو،  تەنها لەماوەی ئەمساڵدا بەهۆی بۆردومانەكانی سوپای توركیای داگیركارەوە ١٤ هاووڵاتیی مەدەنی بونەتە قوربانی و نابێت چیتر رێگا بدرێت سەروەریى خاکی عێراق پێشێل بکرێت.

ئاماژەیان بەوەشکردووە "هەروەها پێویستە پەرلەمانی كوردستان كوبێتەوە لەسەر ئەم پرسە هەنوكەیە و كۆتایی بە بۆردومانی توركیا بهێنرێت و  كونسوڵی گشتیی توركیا لە هەرێم ئاگادار بكەنەوە بۆ ڕیگەنەدان بە دووبارەبوونەوەی روداوی لەو شێوەیە بۆ ئەوەی چیتر هاوڵاتیانی كورد نەبنە قوربانی دەستی چەپەڵی بێگانە".

لە کۆتایى راگەیاندراوەکەدا ئەوەش هاتووە "داوا لە لایەنە كوردستانیەكان و خەڵكی كوردستان دەكەین یەك دەنگ و یەكگرتوو بن چونكە تەنها بە یەكگرتووی دەتوانریت بەربەداگیركاری بگیریت."

ر.م