چالاكیی گه‌ریلا له چه‌لێ، لێلیكان و ئیدر
هه‌په‌گه ڕایگه‌یاند، گه‌ریلاكانیان له چه‌لێ، لێلیكان و ئیدر دژی سه‌ربازانی سوپای توركیای داگیركه‌ر چالاكییان ئه‌نجام داون و له چالاكییه‌كی نیشانه‌شكێنیدا له لێلیكان سه‌ربازێك كوژراوه.
هه‌په‌گه ڕایگه‌یاند، گه‌ریلاكانیان له چه‌لێ، لێلیكان و ئیدر دژی سه‌ربازانی سوپای توركیای داگیركه‌ر چالاكییان ئه‌نجام داون و له چالاكییه‌كی نیشانه‌شكێنیدا له لێلیكان سه‌ربازێك كوژراوه.
ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی هێزه‌كانی پاراستنی گه‌ل (هه‌په‌گه) ده‌رباره‌ی چالاكییه‌كانی ٢ی تشرینی یه‌كه‌م\١٠ی ڕه‌زبه‌ر دژی سوپای توركیای داگیركه‌ر، ڕاگه‌یه‌نراوێكی بڵاوكرده‌وه.
هه‌په‌گه ڕایگه‌یاند، له ناوچه‌ی چه‌لێ هێرش كراوه‌ته سه‌ر سه‌نگه‌ری سه‌ربازان، هه‌روه‌ها له لێلیكان چالاكییه‌كی نیشانه‌شكێنی كراوه. هاوكات له ئیدر له گرووپێكی كۆنترا (هێزی دژه گه‌ریلا) دراوه، دواتریش هێرش كراوه‌ته سه‌ر ئۆتۆمبێلێك و تێكشكێنراوه. هه‌په‌گه ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌ش كردووه كه فڕۆكه جه‌نگییه‌كان بۆمبارانی هه‌رێمی زاپ-یان كردووه.
ده‌قی ڕاگه‌یه‌نراوی هه‌په‌گه:
«هێزه‌كانمان له چوارچێوه‌ی هه‌ڵمه‌تی شۆڕشگێڕیی شه‌هید پیرۆز و شه‌هید ئاگری-دا، بێ دابڕان به‌رده‌وامن له چالاكییه‌كانیان دژی هێزه‌كانی داگیركه‌ر. له‌م چوارچێوه‌یه‌دا زانیاری ده‌رباره‌ی چالاكییه‌كان وه‌هایه:
٢ی تشرینی یه‌كه‌م\١٠ی ڕه‌زبه‌ر كاتژمێر ٨، هێزه‌كانمان له دژی ئه‌و سه‌ربازانه‌ی له گردی كۆردینه‌ی سه‌ر به ناوچه‌ی چه‌لێی جۆله‌مێرگ جێگیر بووبوون، چالاكییه‌كانیان كرد. به‌شێوه‌یه‌كی به‌هێز له سه‌نگه‌ر و ڕه‌بایه‌كانی دوژمن درا. ده‌رباره‌ی ژماره‌ی كوژراو و برینداری سه‌ربازانی تورك زانیاری به‌ده‌ستنه‌خرا. له دوای چالاكییه‌كه سوپای توركی داگیركه‌ر به تۆپی هاوه‌ن و ئۆبوس تۆپبارانی ناوچه‌كه‌ی كرد.
له لێلیكان سه‌ربازێك كوژرا
هه‌مان ڕۆژ كاتژمێر ١٧:١٠، هێزه‌كانمان له دژی سه‌ربازانی سوپای توركی داگیركه‌ر له گردی لێلیكان-ی سه‌ر به ده‌ڤه‌ری سیده‌كانی باشووری كوردستان چالاكییه‌كی نیشانه‌شكێنییان كرد. له‌م چالاكییه‌دا سه‌ربازێك كوژرا. له دوای چالاكییه‌كه سوپای تورك به كۆپته‌ر بۆمبارانی ناوچه‌كه‌ی كردووه.
له ئیدر له كۆنتراكان درا
هێزه‌كانمان له چوارچێوه‌ی هه‌ڵمه‌تی سه‌ركه‌وتنی شۆڕشگێڕیدا كه له سه‌رانسه‌ری هه‌رێمی سه‌رحه‌د ده‌ستیانپێكردووه، ڕۆژی ٢ی تشرینی یه‌كه‌م\١٠ی ڕه‌زبه‌ر كاتژمێر ١٤:٣٠ له دژی گرووپێكی كۆنترا كه له ده‌ڤه‌ری دیلووجوو-ی سه‌ر به ئیدر په‌سه‌وانه‌تیی سنووریان ده‌كرد، چالاكییه‌كیان ئه‌نجام دا. له‌م چالاكییه‌دا له نزیكه‌وه له دوژمن درا. ده‌رباره‌ی ژماره‌ی كوژراو و برینداره‌كانی كۆنتراكان زانیاری ڕوون به‌ده‌ستنه‌خرا.
هێزه‌كانمان هه‌مان ڕۆژ كاتژمێر ١٧:٣٠ له دژی ئۆتۆمبێلێكی میكسه‌ری هێزه‌كانی دوژمن كه ده‌یانویست له‌سه‌ر سنووری ده‌ڤه‌ری دیلووجوو دیوار دروست بكه‌ن، چالاكییه‌كیان ئه‌نجام دا و ئۆتۆمبێله‌كه‌یان به‌ته‌واوی تێك‌شكاند. له‌م چالاكییه‌شدا ژماره‌ی كوژراو و برینداره‌كان ڕوون نه‌بوویه‌وه.
هێرشی ئاسمانی
٢ی تشرینی یه‌كه‌م\١٠ی ڕه‌زبه‌ر كاتژمێر ٢٢، فڕۆكه‌جه‌نگییه‌كانی سوپای توركی داگیركه‌ر ده‌ڤه‌ری كونیشكا-ی سه‌ر به هه‌رێمی زاپی هه‌رێمه‌كانی پاراستنی مه‌دیایان بۆمباران كرد. له‌م بۆمبارانه‌دا هیچ گه‌ریلایه‌كمان شه‌هید نه‌بووه.»
s.m