چالاکی مانگرتن لەخواردن لەباشووری کوردستان بەردەوامە

چالاکییەکانی مانگرتن لەخواردن لە باشووری کوردستان بەئامانجی شکاندنی گۆشەگیری سەرڕێبەری گەلی کورد عەبدولائۆجالان بەردەوامە.

بەئامانجی شکاندنی گۆشەگیری سەرڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان بە پێشەنگایەتی لەیلاگیوڤەن وناسریاگزمانگرتن لەخواردن دەستیپێکردووە. ئەوچالاکییە لە زۆربەی شارەکاندا بەڕێوەدەچێت. ناسر یاگز ئەندامی نوێنەرایەتی هەدەپە لە شاری هەولێر-ی باشووری کوردستان ماوەی ١٥٤ڕۆژە دەستی داوەتە مانگرتن لەخواردن. چالاکییەکەی هەولێربە بەشداری گروپی ٧٧هەم بەردەوامە.

لەشاری سلێمانی و لەلایەن کۆمەڵەی کرێکارانی مەزۆپۆتامیا چالاکی مانگرتن لەخواردن دژبەگۆشەگیری بەردەوامە و لە رۆژی ١٣١هەمین-ی خۆیدایە. ئەمڕۆ گروپی ٦٦هەم بەشداریان لەمانگرتنەکەدا کرد.

لە کەمپی پەنابەرانی مەخموور و لە ڕێکخراوەی بنەماڵەی شەهیدانی کەمپەکەدا مانگرتن لە خواردن دژبەگۆشەگیری ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان بەردەوامە. ئەوچالاکییە لە ڕۆژی ١٢٩هەمین-ی خۆیدایە و گروپی ٤٣هەم بەشداریان لەچالاکییەکەدا کرد. هاوکات فەدیلە توک ئەندامی کوردیناسیۆنی مەجلیسی ژنانی عەشتار ماوەی ٩٥ڕۆژە مانی لەخواردن گرتووە و بەردەوامە لە مانگرتن.

لەشاری کەلاری گەرمیان، ئەندازیارهەرێم مەحموود بەردەوامە لە مانگرتنەکەی.

ک-ش