'چل و یەکەمین ساڵیادی دامەزراندنی پەکەکە هیوابەخشە بۆ گەلان'

بەبۆنەی ساڵیادی دامەزراندنی پەکەکە، ئەندامی فەرماندەیی ئەکادیمیاکانی ئاپۆلۆن ئامارا گولستان، بۆ تەلەفزیۆنی ستێرک قسەی کردووە و وتی: لە سەرەتای دامەزراندنیەوە هەتا ئێستا، ٤١ ساڵ تێدەپەڕێت و پەکەکە، بە ڕێبەرایەتی عەبدوڵا ئۆجالان بەرخۆدان دەکات و تێدەکۆشێت.

لە ساڵی ١٩٧٨ـ بۆ تۆڵەکردنەوەی شەهیدی شۆڕشگێڕی پێشەنگ حەقی قەرار، ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان دامەزراندنی پەکەکەی ڕاگەیاند. لەو ڕۆژەوە هەتا ئێستا، ٤١ ساڵ تێدەپەڕێت و پارتی کرێکاران کوردستان پەکەکە، بە ڕێبەرایەتی عەبدوڵا ئۆجالان بەرخۆدان دەکات و تێدەکۆشێت. بە بۆنەی چل و یەکەمین ساڵیادی دامەزراندنی پارتی کرێکارانی کوردستان- پەکەکە، ئەندامی فەرماندەیی ئەکادیمیاکانی ئاپۆلۆن، ئامارا گولستان بۆ تەلەفزیۆنی ستێرک قسەی کرد.

ئەندامی فەرماندەیی ئەکادیمیاکانی ئاپۆلۆن، ئامارا گولستان لە سەرەتای چاوپێکەوتنەکەیدا، پیرۆزبایی ساڵڕۆژی دامەزراندنی پەکەکەی لە ڕێبەری گەلی کورد عەبدولا ئۆجالان کرد و وتی: "سەرەتا پیرۆزبایی جەژنی ژیانەوە لە ڕێبەر ئاپۆ دەکەم، بەتایبەتی ئەمڕۆ گەلەکەمان لە هەرچوار پارچەی کوردستان و لە هەموو جیهان بە بەرخۆدانێکی گەورە پێشوازی لەو ڕۆژە دەکەن. جەژنی ژیانەوە لەوانیش پیرۆز دەکەم. بەرامبەر هەموو شەهیدان کە بوونە ڕۆحی ئەم ڕۆژە، بوونە بناغەی ئەم ڕۆژە بە ڕێزەوە یادیان دەکەمەوە. بۆ واتای ٢٧ی نۆڤەمبەر، هەلبەتە پرسێکە مرۆڤ ناتوانێت وەڵامی بداتەوە. بەڵام ٢٧ی نۆڤامبەر تۆڵەکردنەوەی ژیانی ٥٠٠٠ ساڵەیە کە لە ڕۆحی خۆی دوور خراوەتەوە. هەتا ٢٧ی نۆڤەمبەری ١٩٧٨ لە ژیاندا ئەو شتانەی کەم هەبوو، ئەو شتانەی کە بێ نرخ کرابوون، هەبوونێک لە سروشتدا نەبوو کە بتوانیت هەناسەیەکی قول هەڵمژێت. بە دروستبوونی ئازادی و بە ڕاگەیاندنی پەکەکە بۆ هەموو هەبوونەکان، بۆ هەموو کۆمەڵگە، ژن، منداڵ هیوای ژیانەز کاتێک باسی ٢٧ی تشرینی دووەم دەکرێت، یەکەم شت کە بەبیر مندا دێت، ئابڕو و واتاپێدانە. بە واتادانێکی گەورە، سەیرکردنی هەموو شتێکە. لە هەمان کاتدا ئەو هیوای کە لەناوبراوە، لەنوێ سەزبوونەوەی هیوا لە هەموو دڵاندا بزواندنی ژیانێکی واتادارە.

پێشەنگی گەلان

ناسنامە و کەسایەتی هەڤاڵ حەقی، هەڤاڵیەتی هەڤاڵ حەقی لەگەڵ ڕێبەر ئاپۆ گرنگە. هەڤاڵ حەقی قەرار کەسایەتییەکی ئاسایی نەبوو. سەردەمی بەشداربوونی هەڤاڵ حەقی سەردەمێکی ئاسایی نەبوو. ئەوەی یەکەم مرۆڤ دەتوانێت بەو شێوەیە باسی بکات. لە لایەکەی یکەوە نزیکایەتی ڕێبەر ئاپۆ بەرامبەر هەڤاڵییەتی، بەرامبەری شەهیدان جیاوازە. لە لای سەرۆکایەتی، وەڵامێکی زۆر گەورە بەرامبەر شەهیدان وەکو هەڵوێستێک دەردەکەوێت. ڕاستیی ئەو قۆناغە چۆن بوو، ئەو شتانەی ئەو کاتە تێیدا دەژیان، لە هەمان کاتدا وەڵامی پرسیاری ئێوەشە. ئەو سەردەمەی کە هەڤاڵ حەقی قەرار شەهید کرا، پرسی کورد گفتوگۆ دەکرا. پرسی کورد کە سەدان ساڵە لە گفتوگۆ دایە، دۆزی کوردیشی پێ دەوترێت، پرسێکی ئاگراوییە و کەس ناوێرێت ناوی کورد و کودستان بێنێ. شتێک نەماوە پەیوەندی بە کورد و کوردستانەوە هەبێت. کێشەکە تەنیا کورد و کوردستان نییە. لە هەموو جیهاندا کەشوکهەوای شۆڕش هەیە. کێشەکان کۆمەڵگە وتوێژیان لەبارەوە دەکرێت. لەناو ئەوانیشدا ئەو وتوێژانەی کە بەڕێوەدەبرێن کاریگەری بەسەر تورکیا و کوردستانیشەوە هەبووە. لە تورکیا پێشتریش بزووتنەوە شۆڕشگێڕییەکان بە پێشەنگایەتی ماهیر چایان، دەنیز گەزمیش و ئیبراهیم کایپاککایا هەبوو. ئەوە ڕۆحێکە. هەمان کات بەپێی کڕۆک و ڕاستیی کورد و کوردستانیش بەدواداگەڕانێک دەرکەوتووە. ئەو کاتە بەناوی ئاپۆییەکان کەم کەم بزووتنەوەیەک بە پێشەنگایەتی ڕێبەر ئاپۆ دەردەکەوێت. لەو کاتەدا ئەو قسەیە هاتە پێشەوە چی بوو؟ پێشەنگانی گەلان، نەک ڕێکخستنەکان، نەک ئەو حزبانەی پەیوەستن بە دەوڵەتان. نا، گەنجان کە پێشەنگ و ئەو قارەمانانەی کە ئازادیان دەوێت، ئازادی گەلەکەیان دەوێت، لە بەدواداگەڕانێکی گەورە دان.

لە ناو دڵی ئەنقەرەدا تێکۆشانی ڕێبەر ئاپۆ هەیە. وەک گەنج، بۆ پێشەنگایەتی گەلی تورکیا حەقی قەرار هەیە. ناسینی هەڤاڵ حەقی قەرار لەگەڵ ڕێبەر ئاپۆ و دوای ماوەیەکی کورت ناسینی هەڤاڵ هەقی لەگەڵ ڕێبەرایەتی لەسەر بنەمای پەیوەندییەکی نێوان گەلی تورک و کورد لەسەر بنەمای ئازاد و دیموکراتی و بونیاد نانیەتی. ئەو هاوڕێیەتییەی لەنێوان دوو گەلدا دروست دەکرێت، پەیوەندی نێوان دوو کەس نییە، پەیوەندی نێوان لە نێوان دوو کۆمەڵکە دروست دەکرێت. ئەو هەڤاڵەتییەی لەنێوان دوو گەل دروست دەکرێت. لەسەر بنەمای پێشتریش هەندێک هەنگاوی مێژووی نراون، بەڵام ئەو هەنگاوانەی نراون، ڕێککەوتنەکانی نێوان تورک و کورددا پێش خراون، نەگەیشتونەتە ئەنجام.

بەڵام هەم لە بەدواداگەڕانی هەڤاڵ حەقیدا، هەم لە بەدواداگەڕانی ڕێبەر ئاپۆدا ئەوە هەیە؛ ڕزگارییەک هەبێت، ئازادییەک هەبێت، دیموکراسیەتێک هەبێت، ئەوانە لەسەر ڕێککەوتنی گەلی کورد و تورک دروست دەبێت. لە جوگرافیای تورکیا و کوردستاندا و لە جوگرافیای ڕۆژهەڵاتی ناوەراستدا سیستمێکی دیموکراتیک پێش بکەوێت، عەقلیەتێکی دیموکراتیک پێشبکەوێت و ژیانێکی واتادار پێش بکەوێت، بەوانە ڕێککەوتنێکی ستراتیژی مومکینە و ئەو ڕێککەوتنە دەگاتە ئەنجام. ئەو لەگەڵ خۆی لە جوگرافیای ڕۆژهەلاتی ناوەراستدا ئەو شەڕانەی ٥ هەزار ساڵە بەڕێوە دەبرێت، کۆتایی هێنانیش ئەوانیش دەبینێت. تەنیا کۆتایی هێنان بە شەڕ نا، بە بنەمای هەم دۆزی کورد کە چەندین ساڵە بەدوای چارەسەری خۆیدا دەگەڕێت، هەم گەلی تورکیاش کە چەندین ساڵە لە پێشەنگی خۆی دەگەڕێت و لە پێناسەی ڕاستەقینەی خۆی دەگەڕێت و هەمیش ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست کە هەموو ڕۆژێک خوێن دێتەجۆش و لە چارەسەری خۆی دەگەڕێت؛ بە شێوەیەکی بنەمایی بۆ هەموویان ببێتە وەڵامێک. لە هەمان کاتدا ببێتە نمونەی ژیانێک، سیستمێک، عەفلیەتێکی نوێ. لەو لایەنەوە بایەخی ئەو پەیوەندییە هەیە. لە هەمان کاتیشدا ڕۆڵێکی بنەڕەتی هەڤاڵ حەقی قەرار لێرە هەیە. لە پەیوەندی دەستەی سەرەتایی هەڤاڵ حەقی، هەڤاڵ کەمال  و هەڤاڵانی دیکە ئەو پێوەرانەی دروست دەکرێن، ڕۆحی پەکەکە کە هەنگاو بەهەنگاو دەهۆنرێتەوە. لەو لایەنەوە ئەو هەڤاڵبەندییەی کە دێتە پێش ژیانێکی چۆن، پەیوەندییەک، تێکۆشانێک، بەرخۆدانێکی چۆن بکرێت و ببێتە وەڵام. لەو لایەنەوە گرنگییەک هەیە.

ئازادی بە ئاسانی پێش ناكەوێت‌

لە عەقڵیەتی پەکەکەدا هەموو شتێک بە ئاسانی دروست بێت نییە. ئازادی بە سانایی پێش بکەوێت، بەرخۆدان بە ئاسانی پێشبکەوێت، سەختی و زەحمەتیی یان قوربانی خۆی دەوێت، شەهیدبوون و گرتنی تێدا نەبێت نییە. لە ڕۆژی یەکەمیشدا نە ڕێبەر ئاپۆ نە پێشەنگەکانمان لە گەلی کورد و هەموو گەلانیان لە یەک وتەی خۆیان تێڕوانینێکی وەها باسی لێوە نەکراوە. هەتا دورستبوونی پەکەکەش لەناو سەختی و ناخۆشیدا دروست بووە. هەلێکی بچوکیش نەهێڵراوەتەوە کە بەرخۆدان پێش بکەوێت. ڕۆژی یەکەم هەتا ئەمڕۆ پەکەکە بزووتنەوەیەکی ئیرادە و ناسنامەیەکە لەناو زۆریی سەختیدا دەرکەوتووە، خۆی دروست کردووە و هەمیشە خۆی گەورە کردووە. ئەمڕۆ هێرشی زۆر سەخت هەن. لە ڕدوستبوونی پەکەکە چۆن کورد لەناو دەبرێن، ناوی کورد و کوردستان ڕەت دەکرێت. کەسێک بڵێت "کورد" یانیش قسەیەکی کوردس بە هەڵە لە دەمی کەسێک دەربچێت، وەڵامەکەی، زندانە، کوشتنە، کۆچبەر کردنە و داگیرکردنە؛ ئەمڕۆکە هەمان شت جارێکی تر دووبارە دەبێتەوە. بەرچاوترینیشی ڕۆژئاوایە. لە لایەن دەوڵەتی فاشیستەوە ئەمڕۆ لە ڕۆژئاوا، باشوور و باکوری کوردستانەوە داگیر دەگرێت. هەمان کات هێزە پیلانگێڕەکان لەگەڵ یەکتری هەمان سیاسەت لەسەر کورد بەڕێوە دەبەن. ئامانج لەناوبردنی کوردە. ئامانج لەناوبردنی پێکەوەژیانی گەلانە. هەلبەتە ڕۆژی تاریکیش دروست دەبن، ڕۆژی سەختیش دروست دەبن و هێرشی دڕندانەش دروست دەبن. بەڵام ئەنجامی بەرخۆدان و تێکۆشینە گەورە و ڕوناکی و ئازادی بە دڵنیاییەوە سەردەکەوێت.

لە ١ و ٢ی تشرینی دووەمدا، لە پێنج کیشوەری زەوی سەدان هەزار کەس ڕژانە شەقامەکان. ڕژانە سەر شەقام نیشاندانی شتێکە. هەرچەندە دەوڵەتان هەموو شتێک سەر بە خۆین دەبینن هەموو شتێک بە مافی خۆیان دەزانن، ناتوانن ئەو ڕاستییە نەبیینن. ئەمڕۆ فکر و فەلسەفەی ڕێبەر ئاپۆ بووەتە هی هەموو جیهان؛ ژن، منداڵ، گەل، زمان و کەلتورەکان. ئەو ڕژانە سەر شەقامانە، خاوەنداریکردن لەو فەلسەفەیە ئەو ڕاستییە نیشان دەدات. چەندە سەخت دەبێت با ببێت، ناتوانن فەلسەفەی ڕێبەر ئاپۆ لەناو ببەن. لە کۆمەڵگەی کوردیا لە ڕووی دروستکردنی ڕۆحی نەتەوەییدا بوەتە هەنگاوێکی بەهێزتر. بەتایبەتی ئەمڕۆ بەدواداگەڕانەکان لەو ڕووەوە لە چوارپارچەی کوردستان زۆر بەهیزتر بووە. مرۆڤ کاریگەرییەکی بنەڕەتی لە کۆمەڵگەی کوردیدا دەبینێت".