چیا فرات: بەم زووانە مزگینی تێکشکاندنی داعش دەدەینە هەمووجیهان

چیا فرات، فەرماندەیەکی هێزەکانی سوریای دیموکرات- قەسەدە، لەسەر کۆتا قۆناغی شەڕی کۆتایی هێنان بە تیرۆر لە هەنگاوی گەردەلوولی جزیرە، لە دێرەزۆر کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەنووسیی بەڕێوەبرد.

چیا فرات ڕایگەیاند: لە باخۆزی سەروو چەتەکانی داعش گەمارۆ دراون و لە مەودایەکی ٦٠٠ بۆ ٧٠٠ مەتر ماونەتەوە، بەهۆی ئەوەی چەتەکان خەڵکی سڤیل وەک قەڵغان بەکار دێنن، هێزەکانمان بە ئارامی پێشڕەوی دەکەن.

دە دیل ڕزگار کران

فرات هەروەها ئاماژەی بەوەش داوە، کە چەندین دیلی ئەوان لە دەستی چەتەکان دایە و ئەمرۆ ١٠ کەس لەو دیلانە ئازاد کراون، هەروەها باسیشی لەوە کردووە، کە هەزاران سڤیل لە ڕێگای ڕێڕەویی مرۆیی ئەوانەوە ڕزگار کراون و هاوکاری پێویستیشیان پێشکەش کراوە.

فرات هەروەها جەختیشی لەوە کردووەتەوە، کە داعش بە چەند ڕۆژێک لەناو ناچێت، بەڵام تێکۆشانیان بۆ لەناوبردنی داعش بەردەوام دەبێت و بە زووترین کات مزگینی کۆتایی هێنان بە داگیرکاری داعش دەدەنە هەموو جیهان.

ک-ش