فاتمه یاغموور كه به تیژدا ئه‌كه‌جیك له‌نێو بزووتنه‌وه‌ی ئازادی و هه‌ڤاڵه‌كانی ناسراوه، له ساڵی ١٩٩٦ له گوندی چه‌كیچله‌ر-ی ناوچه‌ی ئاكسارا له بناری چیای ئه‌كه‌چیك له‌دایكبووه. چیرۆكی ئه‌و به كۆچكردن ده‌ستپێده‌كات. تیژدا له‌نێو خانه‌واده‌یه‌كی وه‌هادا له‌دایكبووه كه له ئامه‌د، خارپێت، ئاگری و شاره‌كانی كوردستانه‌وه به‌ره‌و ناوچه‌ی ئاكسارا له ئه‌نادۆڵی ناوین كۆچیان كردووه. كۆچی ئه‌وان به‌ر له ١٠٠ ساڵ ده‌ستی پێكردووه، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا خاوه‌نداره‌تییان له كوردبوونی خۆیان كردووه و له‌وێش كۆتایی به ڕاستینه‌یان نه‌هاتووه. هێشتا تیژدا ته‌مه‌نی ٧ ساڵان بووه كه خانه‌واده‌كه‌ی ناچار بوون له‌وێشه‌وه كۆچی ئه‌ورووپا بكه‌ن.
تیژدا له‌نێو خانه‌واده‌یه‌كی وه‌هادا كه سه‌ره‌ڕای زه‌خت و زۆرداری و كۆچیش، هه‌رگیز كولتووری خۆیان ون نه‌كردووه، به هۆشمه‌ندییه‌كی كوردستانی گه‌وره بووه. ئه‌و هه‌ر به منداڵی بزووتنه‌وه‌ی ئازادی ده‌ناسێت و له‌نێو ڕێكخراوه‌كانی كورداندا خه‌بات ده‌كات، به‌ڵام به‌مه تێر نابێت و ساڵی ٢٠١٣ له هۆڵنداوه ڕوو ده‌كاته كوردستان.
له ئه‌یلوولی ٢٠١٦دا شه‌هید ده‌بێت
گه‌ریلا تیژدا كه له ٢٠١٣ تا ئه‌یلوولی ٢٠١٦، هه‌تا ئه‌و كاته‌ی له ئه‌نجامی هێرشی سوپای توركیادا له چیاكانی زاگرۆس له‌گه‌ڵ هه‌ڤاڵه‌كانی شه‌هید بووه، خاوه‌نی ڕێپێوانی تێكۆشانێكی كورت به‌ڵام تێر و پڕه.
گه‌ریلا تیژدا به‌ر له‌وه‌ی شه‌هید ببێت، ده‌رباره‌ی چیرۆكی ژیانی خۆی گوتی: «من له ئاكسارا له‌دایكبووم. هه‌تا ته‌مه‌نی ٧ ساڵ له‌وێ ژیاوم، دواتر خانه‌واده‌كه‌مان كۆچی كرد بۆ ئه‌ورووپا. منیش له‌گه‌ڵ خانه‌واده‌كه‌مدا هاتمه ئه‌ورووپا. له‌وێ گه‌وره بووم، بارودۆخی ئابووریی خانه‌واده‌كه‌م باش بوو، ئێمه ٣ خوشك و براین؛ ٢ برا و من. ١١ ساڵان خوێندم و زانكۆم ته‌واو كرد. له ڕێی باوكمه‌وه ڕێكخستنم ناسی. خانه‌واده‌كه‌م زاراوه‌ی دملكی (كرمانجكی\زازاكی)یان ده‌زانی و ئاگاداری كوردبوونی خۆیان بوون. له‌نێو سیسته‌مدا من شوێنێكم بۆ خۆم نه‌ده‌دۆزیه‌وه و ژیانم به‌بێ واتا ده‌بینی.»
له دوای كۆمه‌ڵكوژیی پاریس ده‌چێته ڕیزی بزووتنه‌وه‌ی ئازادی
گه‌ریلا تیژدا له دوای كۆمه‌ڵكوژیی پاریس بڕیار ده‌دات بچێته نێو ڕیزه‌كانی بزووتنه‌وه‌ی په‌كه‌كه و له‌وباره‌یه‌وه ده‌ڵێت: «به چوونم بۆ نێو په‌كه‌كه گه‌وره‌ترین خه‌یاڵم به‌دیهێنا. ژیانی ئێره وه‌ك شتێكه كه له زووه‌وه ونم كردبێت و لێره به حه‌سره‌ت پێی گه‌یشتووم. له‌نێو چیاكان، له هه‌موو ده‌ڤه‌رێك كه پێیدا ده‌ڕۆم، له‌سه‌ر ئه‌و شوێنه‌ی كه لێی داده‌نیشم، زانینی ئه‌وه‌ی كه شه‌هیدێك له‌وێیه وا ده‌كات مرۆڤ زیاتر گه‌رێدراو بێت. كاتێك چوومه چیا و ئه‌كادیمیای له‌یلا شایله‌مه‌زم بینی، له دوای په‌روه‌رده ڕێبه‌رایه‌تی و شه‌هیدم باشتر ناسی.»
«هه‌موو كاتێك خه‌یاڵم ئه‌وه بوو كه ئه‌و كوردانه‌ی له ئه‌نادۆڵی ناوین كۆچیان كردووه بۆ ئه‌ورووپا و ئه‌و كوردستانییانه‌ی له ئه‌ورووپان و له واری خۆیان ناژین، له واری ڕاسته‌قینه‌ی خۆیان بژین و ڕوو له ڕاستیی خۆیان و وه‌ڵات بكه‌ن. هه‌روه‌ها هه‌موو لاوێكی كورد خه‌یاڵی ئه‌وه ده‌كات بێته نێو ڕیزه‌كانی په‌كه‌كه، من خۆم ئه‌مه ده‌زانم، به‌ڵام بانگی هاوڕێ جه‌وانه‌كانم ده‌كه‌م كه ئه‌م خه‌یاڵه‌ی خۆیان دوانه‌خه‌ن. ئێمه ده‌توانین هیواكانی شه‌هیدان به‌زیندوویی بهێڵینه‌وه. من ده‌مه‌وێ به به‌شداربوونێكی به‌هێز ئازادیی ڕێبه‌رایه‌تی و ئامانجی شه‌هیدان به‌دیبێنم. سه‌رفرازی بۆ ئێمه ده‌بێت.»
s.m