چەتەکان لە سەرێکانی ٢ ژنی عەرەبیان کوشت -نوێ کرایەوە-

چەتە چەپەڵەکانی ئەحرار ئەلشارقییە-ی سەر بە دەوڵەتی داگیرکەری تورک لە سەرێکانی دوو ژنی بێتاوانی عەرەبیان لە ماڵەوە بردە دەرەوە و کوشتیان.

دەوڵەتی داگیرکەری تورک و چەتە چەپەڵەکانی بە هەمان شێوەی عەفرین، بەردەوامە لە گۆڕینی دیمۆگرافیای گرێ سپی و سەرێکانی، بۆ ئەم مەبەستەش فشار و ئەشکەنجە و کۆمەڵکوژکردنی هاوڵاتییانی کورد و ناوچەکە بەردەوامە.

بە پێی ئەو زانیارییانەی لە سەرچاوە خۆجێییەکانەوە بەدەستمان گەیشتوون، چەتەکانی گروپی ئەحرار ئەلشارقیەی سەر بە دەوڵەتی داگیرکەری تورک، نیوەڕۆی ئەمڕۆ هەڵیان کوتاوەتە سەر ماڵێک لە گوندی راوییە و هەوڵیان داوە ماڵەکە چۆڵ بکرێت.

چەتە داگیرکەرەکان، هەر یەک لە جەمیلا ئەحمەدی ٣٠ ساڵە و خەدیجە ئەحمەد ئەلموسای ٤٥ ساڵە کە ماڵەکەیان چوڵ نەکردبوو، هەوڵێکی زۆریان دا کە بە زۆرەملێ خانووکەیان پێ چۆڵ بکەن، بەڵام هەر دوو ژنەکە خۆڕاگرییان کردووە و بەو هۆیەوە هەردووکیان لە لایەن چەتەکانە کوژران.

ز.ش