ڕژیمی سووریا بەسەدان چەتەی داعشی لە دێرئەزۆر گواستەوە بۆ ئیدلب

بە پێی ئەوزانیارییانەی کە ڕێکخراوەی چاودێری مافی مرۆڤی سووریا بڵاوی کردووەتەوە زیاترلە ٤٠٠ چەتەی داعش لە نزیک شاری ئەبوکەمال-ی دەیرئەزۆرڕاستەوخۆ لەلایەن ڕژیمی سووریاوە گوزراونەتەوە بۆڕۆژهەڵاتی شاری ئیدلب.

لە ڕاگەیەنراوەکەداهاتووە کە هیچ زانیارییەک نییە کە ئەوچەتانەی کە براونەتە ئیدلب لە چە ناوچەیەکداجێگیرکراون.

بە پێی زانیارییەکەن ئەوچەتانە دوێنێ ڕەوانەی هەرێمی ئیدلب کراون.

لەماوەی مانگی ڕابردوودا هەمووهەواڵەکان باسیان لەوە دەکرد کە سوپای سووریا و ڕووسیا ئامادەکاری دەکەن بۆئۆپەراسیۆن لە دژی شاری ئیدلب. لە کۆتاییدا ڕووسیا، ئێران و تورکیا ڕێککەوتن. ڕاگەیەنراوە کە ئۆپەراسیۆنی ئیدلب تا مانگی خەزەڵوەری ئەمساڵ دواخراوە.

ڕژیمی سووریا ماوەیەک پێش ئیستاش ڕێگەی دابوو بە هەزاران چەتە لەگەل بنەماڵەکانیان خۆیان لە باشوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا دەربازی ئیدلب بکەن.

ک-ش