ڕژێمی ئێران "سەرکەوتنی خۆی" لە بەرامبەر گەل ڕاگەیاند

حەسەن ڕۆحانی، سەرۆک کۆماری ئێران،  لەدژی گەل کە بەرامبەر زیادکردنی نرخی بەنزین خۆپیشاندانیان ئەنجامدا "سەرکەوتن"ی ڕاگەیاند. عەلی خامنەیی، ڕێبەری مەزهەبی شیعەکان لە ئێرانیش وتی: "دوژمنمان تێکشکاند".

رۆحانی لە ڕاگەیاندراوی کۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزیراندا وتی: "گەلەکەمان لە زۆر بۆنەدا لەدژی پیلانگێڕییەکانی دوژمنان سەرکەوت، جارێکی دیکە گەلەکەمان لەدژی خۆپیشاندانەکان کە یەکێک بوو لە پیلانگێڕییەکانی دوژمن، سەرکەوت".

رۆحانی لە بەردەوامیدا وتی: "ژمارەی ئەو گێرەشێوێنانەی ڕژانە سەر شەقامەکان کەم بوون. ئەو گێڕەشێوێنانە ڕێکخراو و چەکدار بوون" سەرۆک کۆمار بۆ خۆپیشاندەرانیش وتی: "هێزی کاردانەوەی ناوچەیی، پیلانگێریی سەهیۆنی و ئەمریکییەکان".

رێبەری مەزهەبی شیعەکانی ئێران، عەلی خامنەییش لە لێدوانی شەوی سێشەممەدا وتبووی: "ئێمە دوژمنمان تێکشکاند" خامنەیی باسی لەوەش کردبوو کە ئەوەی ڕوویداوە لەلایەن گەلەوە نەبوو، وتیشی: "چەند کێشەیەک کە لە ئاسایشەوە سەرچاوەیان گرتووە" هاتونەتە ئاراوە.

خۆپیشاندانەکان بەهۆی گرانبوونی بەنزین ڕۆژی هەینی و دواتر دەستیپێکردبوو. بەرپرسان ڕایانگەیاند کە ٥ کەس کوژراون کە ٤ کەسیان ئەندامی ئاسایشن و یەکێکیش هاوڵاتییە. لە لایەکی دیکەوە ڕێکخراوی لێبووردنی نێونەتەوەیی ڕایگەیاند، نزیکەی ١٠٠ کەس کوژراون. بەپێی نەتەوە یەکگرووەکانیش، دەیان کەس کوژراون.

ف.ق